گۆڕانی کەشوهەوا گەشەی بەرهەمهێنانی کشتوکاڵی خاو دەکاتەوە

بەرهەمهێنانی کشتوکاڵی لە ماوەی ٥٠ ساڵی ڕابردوودا زیادی کردووە، بەڵام گۆڕانی کەشوهەوا ئەم گەشەسەندنەی خاو کردووەتەوە

ناوەندی هەواڵ

 

بەپێی شەشەمین ڕاپۆرتی کۆکردنەوە لە پانێڵی نێوان حکومەتەکان بۆ گۆڕانی کەشوهەوا IPCC ئاماژەی بەوەداوە کە هەرچەندە بەرهەمهێنانی کشتوکاڵی لە ماوەی ٥٠ ساڵی ڕابردوودا زیادی کردووە، بەڵام گۆڕانی کەشوهەوا ئەم گەشەسەندنەی خاو کردووەتەوە.

 

بەرهەمهێنانی بەروبومی کشتوکاڵی، پاراستنی تەندروستی و زیادبوونی ئاژەڵان، ماسیگرتن و بەردەستبوونی ئاو هەموویان کاریگەرییان لەسەرە بەهۆی گۆڕانەکانی کەشوهەوا، بەتایبەتی لە ناوچە هەرە لاوازەکانی جیهان، نا ئاسایشی خۆراک لەگەڵ بەردەوامبوونی مەترسییە ناپەیوەندیدارەکانی کەشوهەوا وەک شەڕ و ململانێکان و بڵاوبوونەوەی پەتا جیهانییەکان لەسەر زەوی زیاتر دەبێت.

 

ڕووداوە توندەکانی کەشوهەوا وەک لافاو و وشکەساڵی کاریگەری لەسەر بەرهەمهێنانی بەروبومی کشتوکاڵی و دەستڕاگەیشتن بە ئاو هەیە، بەڵام ئەم کاریگەرییانە بە شێوەیەکی نایەکسان دابەشکراون، وڵاتانی کەم پێشکەوتوو قورسترین بارگرانی لە ئەستۆ دەگرن و زۆرترین زیانیان پێدەگات، لەوانە ئەفریقا، ئاسیا، ئەمریکای ناوەڕاست و باشوور، دوورگە بچووکەکان و جەمسەری باکوور.

 

بەهۆی سنوورداربوونی گەشەپێدانەوە، ئەم بوارانە لە خەباتدان بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانی گەشەپێدانی بەردەوامی نەتەوە یەکگرتووەکان، هەروەها بە گشتی مەزەندە دەکرێت کە لە نێوان ٣.٣ بۆ ٣.٦  ملیار کەس لە ژینگەیەک دەژین کە بەرەوڕووی گۆڕانی کەشوهەوا دەبنەوە، هەروەها زۆرێک لەو ناوچانە پێشبینی دەکرێت کە دانیشتووان زۆرترین گەشەیان تێدا بکات، ئەمەش پێویستی بە ئاسایشی خۆراک زیاد دەکات.

 

ڕاپۆرتەکە ئاماژە بەوە دەکات کە کەمکردنەوەی زیانەکان و گونجاندن لەگەڵ گۆڕانە ژینگەییەکان کاتێک پێکەوە جێبەجێ دەکرێن و لەگەڵ ئامانجە فراوانەکانی گەشەپێدانی بەردەوامدا تێکەڵ دەکرێن، چەندین سوودی بۆ خۆشگوزەرانی مرۆڤ و هەروەها تەندروستی ئیکۆسیستم و هەسارەکان بەدەستدەهێنێت، ئەم سوودانە بریتین لە ئاسایشی خۆراک و پاراستنی جۆراوجۆری زیندەوەرانی سەر زەوی.

 

لێرەدا هەندێک پێشکەوتن هەبووە، وەک لە سیاسەت و بودجەدا لە سەرانسەری هەموو ناوچە و کەرتەکاندا دەبینرێت، لە کشتوکاڵدا کە پاراستنی شێی خاک، کشتوکاڵی دارستان و بەڕێوەبردنی ئاوی ناو کێڵگە، لەنێو چارەسەرەکانی تردا لەخۆدەگرێت، بەپێی ڕاپۆرتەکە، لە بەرەی سیاسەتدا، زیاتر لە ١٧٠ وڵات فاکتەری گونجانی کەشوهەوایان لە سیاسەتە نیشتمانییەکانیاندا هەیە.