کریستینا کۆچ، یەکەم ژنە کەشتیوان بۆ گەڕانەوەی مرۆڤایەتی بۆ سەر مانگ

ئاژانسی بۆشایی ئاسمانی ئەمەریکا "ناسا" ناوی ئەو چوار کەشتیوانەی ئاشکرا کرد، کە یەکێکیان ژنەو مرۆڤایەتی دەگەڕێننەوە سەر مانگ.

ناوەندی هەواڵ

 

یەکێک لەو چوار کەشتیوانەی ناسا ئاشکرایکرد بۆ ڕێگە خۆشکردنی گەڕانەوەی مرۆڤایەتی بۆ سەر مانگ، کریستینا کۆچە، دەبێتە یەکەم کەشتیوانی ژن کە ئەرکی گەڕانەوەی ژیان بۆ مانگ ئەنجام بدات.

 

کریستینا کۆچ لەگەڵ ڕید وایسمان و جێرێمی هانسێن لە کۆتایی ساڵی داهاتوو یان سەرەتای ساڵی ٢٠٢٥ بە دەوری مانگدا دەفڕن، لەسەر مانگ نانیشنەوە، بەڵام ئەرکەکەیان ڕێگا خۆش دەکات بۆ نیشتنەوە لەلایەن تیمەکەی دواترەوە.

 

کەشتیوانەکان لە ئێستادا دەست دەکەن بە ڕاهێنانێکی چڕ بۆ ئەوەی خۆیان ئامادە بکەن.

 

لە هەڵبژاردنی ژنێک، ناسا بەڵێنەکەی جێبەجێ کرد بۆ هێنانی هەمەجۆری زیاتر بۆ هەوڵەکانی دۆزینەوە، هەموو ئەو کەشتیانەی کە پێشتر لەسەر مانگ کاریان کردووە لەلایەن پیاوانەوە ئەنجامدراون.

 

کریستینا کۆچ تەمەنی ٤٤ ساڵە و ئەندازیاری کارەبایە، ئەو ڕیکۆردی هەیە بۆ درێژترین ماوەی بەردەوام لە بۆشایی ئاسماندا کە ماوەکەی ٣٢٨ ڕۆژ بوو، لەگەڵ کەشتیوانی ناسا جێسیکا مێر، بەشداری کرد لە یەکەم گەشتی ئاسمانی ژنان لە تشرینی یەکەمی ٢٠١٩.