لە سیانزدە بەدەر ژنان لە ڕێگەی کورتەنامەوە ئاگادار دەکرێنەوە

لە ١٣ بەدەر، جگە لە وەستان و پشکنین و دروستکردنی ترافیکی بە ئەنقەست و دەوریەکردنی هێزە ئەمنییەکان بە جلوبەرگی تایبەتەوە لەناو خەڵک و ئامادەبوون لەسەر هەموو ڕێگاکان بۆ دروستکردنی دۆخی نائەمنی، حکومەت بە ناردنی نامەی کورت ئاسوودەیی لە خەڵک دەسەنننەوە.

سنە

 

ئەمڕۆ ٢ نیسان هاوکات لەگەڵ ١٣ بەدەر، خەڵک بۆ بەسەربردنی کاتێکی خۆش لەناو سروشت و شوێنە گەشتیارییەکان لەگەڵ خێزانەکەیان کۆبوونەوە، بەڵام ڕووبەڕووی هاتوچۆی زۆری ڕێگاوبان بوونەتەوە.

 

لە ڕۆژێکی وادا، کە سیاسەتەکانی حکومەت دەبێت هاوتەریب لەگەڵ ئاسوودەیی و ئاسانکاریی خەڵک کار بکات، بەڵام بە پێچەوانەوە ڕژێمی ئێران بە دروستکردنی بازگە لەسەر هەموو ڕێگاکان، دروستکردنی ترافیک و داخستنی ڕێگاکان، ئەم ڕۆژەی بۆ خەڵک تاڵ کرد، دروستکردنی قەرەباڵغی دوو کاتژمێر بۆ هاوڵاتیان بێزارکەر و بەرگە نەگیراو بوو.

 

جگە لە وەستان و پشکنین و دروستکردنی هاتوچۆی بە ئەنقەست و دەوریەکردن بە جلوبەرگی تایبەتەوە لەناو خەڵکدا، هەروەها بۆ دروستکردنی نائەمنی هێزەکان لەسەر هەموو ڕێگاکان ئامادەبوون، هەروەها بە ناردنی کورتەنامە بۆ خەڵک ئاسوودەیییان لێ دەسەنێتەوە، ئەم کورتەنامانە بۆ شۆفێران دەنێردرێت بەهۆی نەبوونی باڵاپۆشی لەناو ئۆتۆمبێلەکە و دوای یەک یان دوو بیرخستنەوە، ناچار غەرامە دەکرێن.

 

بەهۆی ئەوەی بەشێکی زۆری ژنان بەبێ حیجابی زۆرەملێ هاتبوونە دەرەوە بۆئەوەی لە ١٣ بەدەر کاتێکی خۆش بەسەربەرن بۆیە ڕێژێمی ئێران ئەمەی وەک دەرفەتێک بۆ پڕکردنی گیرفانی خۆی بەکارهێنا لەسەر ئەو پارەیەی بەهۆی باڵاپۆش نەبوونی ژنانەوە لە شۆفێرەکانی وەردەگرت!