کۆنگرەی ستار لە لوبنان شەهید زیلانی بەبیرهێنایەوە
لە چالاکییەکەدا کە کۆنگرەی ستار لە لوبنان ڕێکیخست، تیشکی خستەسەر ژیانی شەهید زیلان، کە خواستی ژیانێکی ئازاد لە کوردستان لە دژی نادادپەروەری و گۆشەگیری و سڕینەوە و ئاسمیلەکردن بەرجەستە کرد.

بەیروت
کۆنگرەی ستار، بە هاوبەشی لەگەڵ پەیەدە لە لوبنان، ڕۆژی ٣٠ی حوزەیران، چالاکییەکی بە ئامادەبوونی دەیان ئەندامی کۆمەڵگەی کوردی بۆ یادی ٢٩ ساڵەی گیانفیدایی شەهید زیلان "زەینەب کناجی" ڕێکخست کە لە ٣٠ی حوزەیرانی ١٩٩٦ لە بنکەیەکی سوپای تورکیا لە شاری دێرسیم ئەنجامدرا، ئەم ئۆپەراسیۆنە لە پاشخانی ئەو کۆمەڵکوژییانەی کە لە دژی کورد ئەنجامدرا و لە بەرامبەر هەوڵەکانی تورکیا بۆ تیرۆرکردنی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە دیمەشقی پایتەختی سووریا ئەنجامدرا.
هەر بەم بۆنەیەوە لەیلا عەفرین و عەبدولسەلام محەمەد وتاریان پێشکەش کرد کە لایەنەکانی ژیانی شەهید و پەروەردە و پەیوەندی قووڵی نەتەوەیی گرتەوە.
لەیلا عەفرین، وتەبێژی کۆردیناسیۆنی کۆنگرەی ستار لە لوبنان، لە وتارەکەیدا تیشکی خستەسەر ژیانی شەهید زیلان، کە نوێنەرایەتی خواستی ژیانێکی ئازاد بوو لە کوردستان لە دژی نادادپەروەری و ستەم و سڕینەوە و ئاسمیلەکردن، ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لەبارەی ئەوەوە وتی: زیلان ڕاگەیاندراوی ئازادییە، دەنگێکە کە داوای ڕزگاری گەلان دەکات، بەرجەستەکردنی خەباتی ژنانە، ئەو لە بیرۆکەی ڕزگاریخوازی ژنەوە سەرچاوە دەگرێت و بناغەی تەڤگەریەکی خەباتگێڕانەی بەهێزترە.
لەیلا عەفرین جەختی لەوە کردەوە کە کردەی فیداکاری شەهید زیلان بۆتە فەلسەفەیەک و بیرکردنەوەیەک و هێمایەکی ئیلهامبەخش بۆ ژنانی کورد، خۆ تەرخانکردن و بەرگریکردن لە مافەکان لەبەرامبەر فاشیزمدا.
لە بەرامبەردا نوێنەری پەیەدە لە لوبنان، قۆناخە مێژووییەکانی شۆڕشەکانی کورد لە دژی دەوڵەت و حکومەتەکانی یەک لە دوای یەک کە کوردستانیان داگیرکردبوو، قسەی کرد. ئەمەش هاوکات بوو لەگەڵ شۆڕشی شێخ سەعید کە یەکەمین شۆڕشی کوردستان شاهیدی بوو، دوای دوو ساڵ لە ڕاگەیاندنی سنوورەکانی "کۆماری تورکیا" لە سەردەمی مستەفا کەمال ئەتاتورک، باسی لە ژمارەیەک ڕووداوی کوردی و پەیوەندیی نێوان دەوڵەت و بەڕژەوە ندییە تێکەڵوەندەکانی کرد کە پێویستیان بە دابەشکردنی زەوییەکانی کوردستان بوو.
لە کۆتایی چالاکییەکەدا بسینەفزیۆنێک نمایشکرا، کە تیایدا دیارترین ڕووداوەکانی ژیانی خەباتی شەهید زیلان لەدوای پەیوەندیکردن بە پەکەکەوە لە ساڵی ١٩٩٥دا نیشان درا.