هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ ئاهەنگی ١١ ساڵەی پێشەنگایەتی دەگێڕن
لە ١١هەمین ساڵیادی دامەزراندنی ژنانی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆدا، پێشەنگ و ئەندامان بەڵێنیان نوێکردەوە بۆ درێژەدان بە خەبات و گەیشتن بەو ئامانجانەی کە شەهیدان لە پێناویدا خەباتیان کرد.

ڕەققە
دامەزراندنی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی ژنان یەکێکە لەو مۆدێلە ڕێکخستنانەی کە لە دوای شۆڕشی ڕۆژئاوا لە ناوچەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا سەریهەڵدا، ئەم هێزانە چەندین بەش لەخۆدەگرن، لەوانە ئۆپەراسیۆنەکان، کۆنترۆڵکردنی ئاژاوەگێڕییەکان، ڕزگارکردن، کۆنترۆڵکردنی هاتوچۆ و ئاسایشی سنوورەکان، ئەکادیمیای تایبەت بۆ خولی پەروەردەی و بەهێزکردنی ژنان لە بابەتە ئاسایشی و سیاسییەکان دامەزراون.
ژنانی ئەندامانی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ نمایشێکی سەربازییان بە بۆنەی یازدەهەمین ساڵیادی دامەزراندنی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی ژنان ئەنجامدا، بەشداربووان بەڵێنیان نوێکردەوە بۆ درێژەدان بە ڕێبازی شەهیدان و پابەندبوون بەو بەها و بنەمایانەی کە خەباتیان بۆ کردووە، دوابەدوای نمایشەکە، کارگێڕ گوڵستان گل،و وتارێکی بەناوی تەڤگەری ژنان لە کۆنگرەی ستار پێشکەش کرد، جەختی لەسەر ڕۆڵی سەرەکی ژنان لە چوارچێوەی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ لە پاراستنی کۆمەڵگە و دەستەبەرکردنی کەرامەتی ژنان کرد، ئەو درێژەی ڕێپێوانەکەی دووپاتکردەوە تا ئازادییەکی تەواو بەدەست دێت.
هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ-ژن...بەهێزکردنی ڕۆحی پاراستن لە کۆمەڵگەدا
لە ساڵیادی دامەزراندنیدا، سۆزدار شێخۆ، هاوسەرۆکی وەزارەتی ناوخۆ، شانازی و شەرەفی خۆی بەم بۆنەیەوە دەربڕی و وتی: ئێمە یادی ئەم ڕۆژە گەورەیە دەکەینەوە، کە بە مایەی شانازی و شەرەف بۆ ئێمە دەزانین، و پێشکەشی گیانی هەموو ژنە شەهیدەکانمان دەکەین کە خەباتیان کرد، ئامادە نەبوون ملکەچ و خۆ بەدەستەوە بن. ژنان لە ناوچەی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا پێشەنگایەتی خۆیان سەلماندووە، بوونی پێشەنگانە لە بوارە جیاوازەکاندا، بەتایبەتی لە بواری سەربازیدا، کە دەستکەوتی سەرنجڕاکێشیان بەدەستهێناوە، ڕۆڵێکی کاریگەریان لە سەرجەم بەش و لقەکانی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆدا گێڕاوە، لە هەڵکوتانە سەر و لەشکرکێشانەوە تا ڕێکخستنی هاتوچۆ و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و ماددە هۆشبەرەکان، بەمەش بەشدارییان کردووە لە چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیری.
سەبارەت بە گرنگی بەشداری ژنان لە هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆدا، سۆزدار شێخۆ وتی: ژنان خۆیان ڕێکخستووە و سیستەمی بەرگری خۆیان دامەزراندووە کە بریتییە لە هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی ژنان، لەماوەی ١١ ساڵ خەبات و بەرخۆداندا هەزاران شەهیدمان لە پێناو ئازادی و سەرکەوتنی ئازادی ژنان کردە قوربانی.
بە ڕۆشنایی ئەو ئاڵەنگاری ... ئەو سەرکەوتنانەی بەدەستیان هێناوە
سەبارەت بە دیارترین ئاڵەنگاری بەردەم هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ، ڕوونیکردەوە کە ئەم بیرۆکەیە لە ڕێباز و فەلسەفەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانەوە سەرچاوەی گرتووە، لە چوارچێوەی پڕۆژەی نەتەوەی دیموکراتیکدا جێبەجێ کراوە، ئەمڕۆ بووەتە ئەزموونێکی نمونەیی، سەرەڕای ئەوەی کە ژنان لە ڕێگەی بوونی خۆیانەوە لەناو بەشە جیاوازەکانیدا ڕووبەڕووی چەندین ئاڵەنگاری بوونەتەوە، بەتایبەتی لە عەقڵیەت و داب و نەریتی پیاوانەوە، ئەمە جگە لەو ئاڵەنگاریانەی کە لە کاتی بەجێگەیاندنی ڕۆڵ و ئەرکی خۆیان بۆ پاراستنی ناوچەکانیان بە پێشەنگایەتیکردنی ئۆپەراسیۆنەکانی پاککردنەوە و هەڵمەتەکان ڕووبەڕوویان بووەتەوە.
جەختی لەوە کردەوە کە ژنانی ناو هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ وەک چەترێک بۆ پاراستنی ژنان لە هەموو جۆرە توندوتیژییەک کاری کردووە، ژنانی ناو بەڕێوەبەرایەتییەکانی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ کاریان کردووە بۆ پاراستنی ژنان لە هەر ئامانجێکی ڕاستەوخۆ، لە هەموو جۆرە توندوتیژی و دوورخستنەوەیەک، هەروەها وەک چەترێک بۆ بەرگریکردن لەوان و مافەکانیان و یەکسانییان کاری کردووە.
لەکۆتایی قسەکانیدا داوای لە هەموو ژنانی ناوچەکە کرد پێشڕەوی بکەن و بچنە ناو ئەم سیستەمە سەربازییەوە، کە بووەتە چەترێک بۆ پاراستنی ژنان و دەستکەوتەکانیان، لە سایەی خوێنی شەهیدانی ژن بەدەست هاتوون، ژن بناغەی کۆمەڵگەیە، پێویستە ئەرکی خۆی جێبەجێ بکات بۆ پاراستنی لە هەر هێرشێکی ناوخۆیی یان دەرەکی، وە بۆ پووچەڵکردنەوەی هەموو ئەو پیلانە دەرەکیانەی کە هەوڵی چاندنی ناتەبایی و بێبەشکردنی لە دەستکەوتەکانی شۆڕشەکەی دەدەن.
"بیری ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان چرای ئازادییە"
مەهدیە هیلال، کارگێڕ لە هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ جەختی لەوە کردەوە کە ساڵیادی دامەزراندنی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی ژنان هاوکاتە لەگەڵ ساڵیادی شەهیدبوونی زەینەب کەناجی کە بوو بە هێمای قوربانیدان و خۆڕاگری، ئەم ڕۆژە تایبەتە بە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کە بیرۆکەکانی چرایەکی ئازادی پێکدەهێنن کە ئیلهامبەخش بوون بۆ ژنان لە خەباتی ڕزگاریخوازیدا.
ئاماژەی بەوەشکرد، ژنان، دوای ١١ ساڵ خەبات دژی عەقڵیەتی پاوانخوازانە، دەستکەوتی بەرجەستەیان لە ناو ڕیزەکانی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆدا بەدەستهێناوە، ئەمەش بەشداریی کردووە لە بەهێزکردنی پێشەنگایەتی و ڕۆڵی دامەزراوەیی خۆیان، ئەزموونی ژنان لەم بوارەدا بووەتە مۆدێلێکی جیهانی کە دەبێت وەریبگیرێت، بە لەبەرچاوگرتنی ڕۆڵی کاریگەریان لە دامەزراندنی ئاسایش و سەقامگیری و پاراستنی کۆمەڵگە لە هەڕەشەکان.
دیلان تەمۆ، فەرماندەیی گشتیی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ دووپاتی کردەوە کە ژنان ڕۆڵێکی کاریگەریان هەبووە لە نەهێشتنی بەدناوترین ڕێکخراوی تیرۆریستی لە جیهاندا کە داعشە. وتی: ئەمڕۆ لە شاری ڕەققە کۆدەبینەوە، کە لەلایەن تیرۆریستانی داعشەوە بە پایتەختی خەلافەت ناوزەد کرابوو، بەڵێن بە هەموو ژنە شەهیدەکانمان دەدەین کە شوێنپێی ئەوان دەکەوین نەک خۆمان بەدەستەوە بدەین و درێژە بە ڕێبازەکەیان دەدەین تا هەموو ژنان ئازاد دەکەین.