کۆنفرانسی ڕێنێسانسی ژنانی ئێزدی بەڕێوەدەچێت
تاژێ لە ٢٨ی ئابدا کۆنفرانسێکی ڕێنێسانسی ژنانی ئێزدی بە دروشمی "ڕێکخستن و تێکۆشان، ئێمە دەبینە پێشەنگی کۆمەڵگەیەکی دیموکراتیک و ئازاد" بەڕێوەدەبات و ڕیهام حسێن ڕایگەیاند، بە ڕێنمایی و ڕۆشنایی ژنۆلۆژی ڕێنێسانسێکی ژنانی ئێزدی ئەنجام دەدەن.

هێڤیدار شنگالی
شنگال-لە ٢٨ی ئابدا، تەڤگەری ئازادی ژنانی ئێزدی "تاژێ" کۆنفرانسێکی ڕێنێسانسی ژنانی ئێزدی بە دروشمی "بە ڕێکخستن و خەبات، دەبینە پێشەنگی کۆمەڵگەیەکی دیموکراتیک و ئازاد' ئەنجام دەدات، تێیدا سیمینار لەسەر بابەتەکانی وەک ژنۆلۆژی، ڕۆڵی ژنان لە دوای فەرمانەکە، خۆپاراستن و پێشەنگایەتی ژنان بۆ پڕۆسەی نوێ لەخۆدەگرێت.
ڕیهام حسێن، هاوسەرۆکی خۆبەڕێوەبەری شنگال و ئەندامی کۆردیناسیۆنی تاژێ سەبارەت بە ئامانجی بەڕێوەبردنی کۆنفرانسەکە بۆ دەزگاکەمان قسەی کردو سەرنجی بۆ خەبات و دەستکەوتەکانی تاژێ ڕاکێشا ڕایگەیاند کە تاژێ تا ئەمڕۆ بە خەباتی خۆی ناسراوە و بە بیری ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان خۆی ڕێکخستووە و دەستکەوتی گەورەی بەدەستهێناوە.
"بە پێشەنگایەتی ژنان بەرەو نوێبوونەوە"
ڕیهام حسێن ڕایگەیاند، دوای ١١ ساڵ لە فەرمانەکە، کۆنفرانسی ڕینێسانسی ژنانی ئێزدی بە دروشمی ' بە ڕێکخستن و خەبات، دەبینە پێشەنگی کۆمەڵگەیەکی دیموکراتیک و ئازاد' بە بەشداری دەیان نوێنەر بەڕێوەدەچێت و ئەم هەڵسەنگاندنەی خوارەوەی کرد: بە پەیڕەوکردنی بانگەوازەکەی ڕێبەر ئاپۆ کە کۆمەڵگەی ئێزدی و ژنانی ئێزدی دەبێت دروشمی خۆیان بگەیەنن، کۆنفرانسی ڕێنێسانسی ژنانی ئێزدی ئەنجام دەدەین لە ١١ ساڵدا، وەک ژن و کۆمەڵگەیەک، بە خەبات و بەرخۆدانمان هێرش و یارییەکانی دوژمنمان تێکشکاندو چەندین دەستکەوتی گرنگمان بە دەستهێنا، کۆمەڵگەی ئێزدی بەرەو ئازادی و ژنبوونی نوێ بە پێشەنگایەتی ژنان دەتوانن ڕۆڵی پێشەنگی خۆیان بگێڕن.
"ئەم کۆنفرانسە دەبێتە بناغەیەکی بەهێز"
لە درێژەی قسەکانیدا، ڕیهام حسێن سەرنجی بۆ ئەو بابەتانە ڕاکێشا کە لە کۆنفرافرانسەکەدا هەڵدەسەنگێندرێن و وتی: لە کۆنفرانسەکەدا باس لە گرنگترین خاڵەکانی فەرمان و ڕۆڵی ژنان لە دوای فەرمان دەکرێت، سیمینارێک دەکرێت لەسەر ئەوەی کە ڕۆڵی ژنان لە سەردەمی ڕێنێسانسدا چۆن دەبێت، لە لایەکی دیکەوە ڕێنێسانس شتێکی نوێ دروست ناکات، لەگەڵ ڕێنێسانسدا، ئەو شتانەی کە لەلایەن پیاوی باڵادەست لە مێژوودا سەرکوتکراون، دەخرێنەڕوو، واقیعی ژن و کۆمەڵگەش ڕوون دەکرێتەوە. هیوادارین ئەم کۆنفرانسە ببێتە بناغەیەکی بەهێز بۆ پیشەنگایەتی ژنانی ئێزدی بۆ ڕێنێسانس.
"بە ڕێنمایی و ڕووناکی ژنان، ڕاستییەکان ئاشکرا دەکەین"
ڕیهام حسێن ئاماژەی بە گرنگی ژنۆلۆژی کرد و ڕایگەیاند کە ئەوان دەیانەوێت لە ڕێگەی ژنۆلۆژییەوە ڕاستی ژن ئاشکرا بکەن و لە درێژەی قسەکانیدا وتی: شوێنێکی وەک شنگال شاهیدی چەندین فەرمان و بەرخۆدان بووە، بە تایبەتی شاهیدی بەرخۆدانی ژنان بووە، لە مێژوودا و لە هەموو شوێنێکدا، ڕەمزێکی ژن هەیە کە جێپەنجەی خۆی لەسەر مێژوو بەجێهێشتووە و کۆمەڵگەی پێشەنگایەتی کردووە، بەڵام لە سەردەمی ئێمەدا ڕەنگ و دەنگی ژنان لەناوچووە لە مێژوودا لەلایەن پیاوی باڵادەستەوە، یان ئەگەر لەناو نەچوون، سنووردار ماونەتەوە، لە سایەی پیاوان و شێواویدا، ئەو ئازادییە، کە ڕەواترین شتە بۆ هەموو مرۆڤێک و هەموو زیندەوەران، ئەوەیە کە بە خۆی بەخشیوە، ئێمە دەمانەوێت ، لە ڕێگەی ڕێنمایی و ڕووناکی ژنانەوە ڕاستی ژن ئاشکرا بکەین، کە هەزاران ساڵە لەدەستچووە.
بانگەواز بۆ لەئامێزگرتنی ڕێنێسانس
ڕیهام حسێن لە کۆتایی قسەکانیدا ئەم بانگەوازەی ئاراستەی هەموو ژنان کرد: داوا لە هەموو ژنان دەکەم، بە تایبەتی ژنانی ئێزدی، باوەش بە ڕێنێسانسدا بکەن و ببنە پێشەنگی ڕێنێسانس. ڕێنێسانسی ژنان و کۆمەڵگەی ئێزدی دەبێتە کلیلی دەرگای ئازادی، ژنانیش دەبێت لە هەموو شوێنێک ڕۆڵی پێشەنگی خۆیان بگێڕن.