کۆنفڕانسی ژنۆلۆژی مەخموور: ئامانج بونیادنانی چارەسەرە

ئەو ژنە گەنجانەی بەشدارییان لە کۆنفڕانسی یەکەمی ناوەندی لێکۆڵینەوەی ژنۆلۆژی لە مەخموور کرد، کە لە ٢٣-٢٤ی ئابدا بەڕێوەچوو، وتیان: دەبینەجیگرەوە و چارەسەرێک بۆ هێرش و پرسەکانی ژنان.

نوپەلدا دەنیز

 

مەخموور- ناوەندی لێکۆڵینەوەی ژنۆلۆژی کامپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی کۆنفڕانسی لەسەر٥ تەوەر بە بەشداری ژنانی گەنجی کامپەکە، لە نێوان ڕۆژانی ٢٣ و٢٤ ئاب، بە دروشمی"بە ڕێکخستنی هەستەکانی ژن و ژن بوون ژیان لە داگیرکاری زانستی دەسەڵاتداری ڕزگار دەکەین" یەکەمین کۆنفرانسی خۆی ئەنجامدا، لە کۆنفرانسەکەدا بە بەشداری ١٠٠ نوێنەر، ئەنجامی گفتوگۆکانی کۆنفڕانسەکە خرایە ڕوو و هەڵسەنگاندنی بەهێز کرا.

 

بەشداربووانی یەکەمین کۆنفرانسی ژنۆلۆژی مەخموور سەبارەت بە کۆنفڕانسەکە قسەیان کرد.

 

"بۆ یەکەمجارە لە مەخمور کۆنفرانسی ژنۆلۆژی بەڕێوەدەچێت"

غوربەت ئیشلەک، یەکێک لە بەشداربووانی کۆنفرانسەکە پیرۆزبایی یەکەمین کۆنفرانسی ژنۆلۆژی مەخمووری لە سەرجەم ژنان کردو وتی: بۆ یەکەمجارە کۆنفرانسی ژنۆلۆژی لەمەخموور بەڕێوەدەچێت، کۆنفرانسەکەمان دوو ڕۆژی خایاند، ٥ تەوەری سەرەکی تاوتوێ کران گفتوگۆی بەهێز لەسەر چەندین بابەتی وەک کاریگەریی پەنابەران لەسەر ژنان، ژینگە، زایەندپەرستی، شەڕی تایبەت، کولتووری کورد، پرسە گشتییەکان ئەنجامدرا، لەم کۆنفرانسەدا ئەنجامی گفتوگۆکان خرایە ڕوو و هەڵسەنگاندنیان بۆ کرا.

 

"ئێمە دەبینە جێگرەوە و چارەسەر بۆ هێرش و کێشەکانی ژنان دەدۆزینەوە"

غوربەت ئیشلەک ڕایگەیاند، وەک ژنێک وەڵامێکی توند دەداتەوە بەرامبەر هەموو هێرشەکان و وتی: کێشەکانی ژنانمان لە کۆنفرانسەکەدا باسیان لێکرا و چارەسەری بۆ دۆزرایەوە، تاکە ئامانجمان ئەوەیە کە ڕێگایەک بین بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی ژنان، ئەگەر ئێمە وەک ژن کێشەکانمان چارەسەر نەکەین، ئەم هێرشانەی دژی ئێمە بەردەوام دەبن، وەک ژن وەڵامێکی بەهێز دەبین بەرامبەر هەموو هێرشەکان، پێمان وایە ئەو کۆنفرانسە دەبێتە چارەسەرێک بۆ هەموو ژنان.

 

"پێمان وایە ئەنجامێکی باش بەدەست دێت"

یەڵدز بوڵوت، یەکێک لە ئەندامانی ژنۆلۆژی مەخموور، پیرۆزبایی یەکەمین کۆنفرانسی ژنۆلۆژی ژنانی مەخمووری کرد و وتی: هیوادارین کۆنفرانسەکەمان ببێتە نموونەیەکی گرنگ بۆ داهاتوو، کۆنفڕانسەکەمان پێشتر وەک وۆرکشۆپێک لە دامەزراوەکان دەستی پێکردووە و ئەنجامێکی بەهێز بەدەستهێنا، لە وۆرکشۆپەکاندا باس لە کێشەی ڕۆژانەی خەڵک و کاریگەریی پەنابەران و گرنگی پەروەردە و زایەندپەرستی و پایەکانی دیموکراتیزەکردنی بنەماڵە و چەندین بابەتی دیکە باسکرا، پێمان وایە ئەنجامێکی باش بەدەست دێنین.