کۆمەڵەی ژنانی زەنوبیا هێڤا عەرەبۆو دلاوەر عەرەبۆی بەبیرهێنایەوە

کۆمەڵەی ژنانی زەنوبیا هێڤا عەرەبۆ و دلاوەر عەرەبۆی بەبیرهێنایەوە کە لە هێرشی دەوڵەتی تورکدا کرانە ئامانج و ئاماژەی بەوەدا، کە هەردوو تێکۆشەر گیانی خۆیان لە پێناو دۆزی گەلەکەیاندا بەخت کرد.

ناوەندی هەواڵ

 

کۆمەڵەی ژنانی زەنوبیا لە ڕاگەیەندراوێکدا هێڤا عەرەبۆ، ئەندامی کۆردیناسیۆنی کۆنگرە ستارو دلاوەر عەرەبۆ، ئەندامی پارتی یەکێتی دیموکراتیک "پەیەدە"ی بەبیرهێناەوە.

 

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، کردنە ئامانجی هێڤا عەرەبۆ، ئەندامی کۆردیناسیۆنی کۆنگرەی ستار خەسارێکە بۆ تەڤگەری ژنانمان، چالاکوان هێڤا عەرەبۆ هێمای فیداکاری بوو، رۆڵی هەبووە لە دامەزراندنی ئیدارەی ژنان لەو ناوچانەی لە دەستی چەتەکانی داعش ڕزگارکراون، هەروەها هەوڵی زۆری دا بۆ بەهێزکردنی تەڤگەری ئازادیی ژنان لەو ناوچانە.

 

لە ڕاگەیەندراوەکەدا بەبیرهێندرایەوە کە شەڕڤان دلاوەر عەرەبۆ نموونەی تێکۆشەری کورد بووە کە گیانی خۆیان بەخت کرد بۆ بەرگریکردن لە دۆزی گەلەکەیان.

 

 کۆمەڵەی ژنانی زەنوبیا بەڵێنیان دا کە ڕێبازی شەهیدان بگرنە بەر و جەختیان لەوە کردەوە کە تا گەیشتن بە ئازادی و دادپەروەری و یەکسانی بەردەوام دەبن لە تێکۆشان.