کۆمەڵەی نەوبەهار کۆرسی زمانی کوردی دەستپێدەکات

کۆمەڵەی نەوبەهار لەمانگی زستاندا خولی فێربوونی زمانی کوردی دەستپێدەکات، کەبە ڕێگەی ئۆنلاین وانەی شێوەزاری کرمانجی، سۆرانی و زازاکی دەوترێتەوە.

ناوەندی هەواڵ

 

کۆمەڵەی نەوبەهار خولێکی سێ مانگی بۆ فێربوونی زمانی کوردی شێوەزارەکانی سۆرانی، کرمانجی زازاکی لە ڕێگەی بەرنامەی زوومەوە دەستپێدەکات، وانەکانی شێوەزاری کرمانجی بۆ ئەو منداڵانە دەبێت کەلە قۆناغەکانی پۆلی چواری سەرەتایی بەرەو سەرتر بێت.

 

لەدوای تەواوبوونی ماوەی ٣ مانگی کۆرسەکان، بەرنامەی نوێ دەدەنە بەشداربووان.

 

ماوەی کۆرسەکان لە ١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ تا ٣١ی ئازاری هەمان ساڵ دەبێت، ناونووسین بۆ بەشداربوون لە ٢١ی کانوونی یەکەمەوە دەستیپێکردووە و تا ٣١ی کانوونی یەکەم بەردەوام بێت.

 

لەم لینکەوە زانیاری وەربگرن: https://komanubihar.org/?p=3734

ت.پ