کەمپەینی ژیان چالاکیان بۆ ژنان ئەنجامدا

دامەزراوەی ڤیم فاوندەیشن لە چوارچێوەی کەمپەینی ژیان پێشانگایەکیان بۆ ئەو ژنانەی بە بیانووی شەرەف کوژراون کردەووە، لە پانێلکیشدا چانووسی ئەو ژنانە باسکرا.

دامەزراوەی ڤیم فاوندەیشن لە چوارچێوەی کەمپەینی ژیان پێشانگایەکیان بۆ ئەو ژنانەی بە بیانووی شەرەف کوژراون کردەووە، لە پانێلکیشدا چانووسی ئەو ژنانە باسکرا.

سلێمانی

 

ئەمڕۆ لە شاری سلێمانی دامەزراوەی ڤیم فاوندەیشن چەند چالاکییەکی تایبەت بە کەمپەینی "ژیان"ئەنجامدا.

 

لەسەرەتادا پێشانگایەک بۆ کۆمەڵێک وێنە کە گوزارشتن لە ئازارەکانی ئەو ژنانەی بە بیانووی شەرف کوژراون کرایەوە، هاوکاتیش چەند پەیکەرێک نمایشکران کە لە ڕێگای دەنگێکی تۆمارکراوەوە گوێ لە چیرۆکی ئەو ژنانە دەگیرا کە کوژراون.

پاشان فیلمێکی دۆکیومێنتاری لەبارەی چۆنیەتی ناشتنی ئەو ژنانە لەلایەن شارەوانییەوە پێشکەشکرا، لە پانێڵێکیشدا لەلایەن ڕۆژان حەمەڕەش، ئەندامی لیژنەی یاسای پەرلەمانی هەرێمی کوردستان، شۆخان حەمە ڕەشید، پارێزەر و چالاکوانی بواری ژنان و خەبات ناجی، لێپرسراوی هۆبەی گۆڕستانەکانی شارەوانی سلێمانی باس لە چارەنووسی ئەو گۆڕانە و کارکردن بۆ نەهێشتنی کوشتنی ژنان کرا.

کوشتنی ژنان ڕاستییەکە لە کۆمەڵگای کوردیدا ڕوودەدات

شنیار فایەق بەڕێوەبەری پڕۆژەکانی ڤیم فاوندەیشن ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، لە ڕێگای پەیکەرەکانەوە چیرۆکەکان دەگێڕدرێنەوە، ئەمەش بۆ ئەوەیە ئەو کەسەی کە گوێ لەو دەنگانە دەگرێت هەست بە ئازارەکانیان بکات و لە ژنەکان تێبگات، بزانێت کە ئەمە ڕاستیەکی کۆمەڵگای کوردییە.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، کەمپەینێکیان بۆ سەوزکردنی گۆڕستانی بێنازەکان هەیە.

 

ت.پ