"سەرکەوتنی ژنان لە باکوری کوردستان قۆناغێکی نوێ دەبێت بۆ تێکۆشان"

یسرا دەروێش، هاوسەرۆکی کانتۆنی قامیشلۆ، ئاماژە بەوەدەکات، وەک ژنان لە ڕۆژئاوای کوردستان، پشتیوانی لە ژنان و پارتی چەپی سەوز دەکەن لە باکوری کوردستان.

ڕۆژ هۆزان

 

قامیشلۆ- هەڵبژاردنی پەرلەمانی و سەرۆکایەتی لە باکوری کوردستان و تورکیا لە ١٤ی ئایار بەڕێوەدەچێت، ئەگەر ژنان ئەم هەڵبژاردنانە سەربکەون، ئەوا قۆناغێکی نوێ دەبێت بۆ مێژووی دەستکەوتەکانی ژنان، هەروەها لە ڕۆژئاوای کوردستان ژنان بە گرنگییەکی زۆرەوە چاوەڕێی هەڵبژاردنەکان دەکەن و بەردەوامن لە پشتیوانی تەواویان بۆ ژنانی باکوری کوردستان، یسرا دەروێشو، هاوسەرۆکی کانتۆنی قامیشلۆ پشتیوانی خۆی بۆ ژنانی دەنگدەری پارتی چەپی سەوز لە باکوری کوردستان دەربڕی.

 

"یەکێتی خەبات بۆ تێکۆشانی ژنان ڕێگایەکە بۆ ئازادی و سەرکەوتن"

یسرا دەروێش سەبارەت بە کاریگەری خەباتی ژنان بەیەکەوە و یەکگرتوویی ئەوان بۆ ئازادییەکی درێژخایەن هەڵسەنگاندنی کردو وتی: ئێمە لە سەدەی ٢١دا دەژین، کە بە سەدەی ژنان پێناسەی دەکەین، ژنان ڕۆڵێکی گرنگیان گێڕاوە لە گۆڕینی چارەنووسی هەزاران ژن بەرەو ئازادی و بوونی ناسنامەیان، دوای چەندین ساڵ لە سەرکوتکردن و ژنان لە زۆر بواردا مافەکانیان بەدەستهێناوە، نموونەیەکیش ڕێکخراوی ژنانە لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، جوانترین بابەت لە نێوان هەموو ئاڵۆزییەکانی سیستمەکاندا، کاریگەری ژنان بەیەکەوە و یەکگرتوویی کارەکانیانە لە خەبات بۆ ئازادییەکی هەمیشەیی، بە دڵنیاییەوە دەستکەوتەکانی ژنان کاریگەری لەسەر هەموو ژنان دەبێت و لەوانەیە ببێتە دەستکەوتێک، ئەمڕۆ، بەشداریکردنی ژنان لە هەڵبژاردنەکانی باکوری کوردستان ئەوە نیشان دەدات کە ژنان هەست بە یەکگرتوویی دەکەن و پێویستە پشتگیری یەکتر بکەن بۆ وەڵامدانەوەی کێشەکان.

 

"لە باکووری کوردستان ژنان دەبنە دەنگی دیموکراسی و یەکسانی"

یسرا دەروێش تیشکی خستە سەر هەڵبژاردنەکانی ١٤ی ئایار لە باکوری کوردستان و تورکیا و بەشداری ژنان و وتی: هەڵبژاردن لە باکوری کوردستان بەڕێوەدەچێت و ژنانی کاندیدی پارتی چەپی سەوز لە باکوری کوردستان بە ویستی بەهێزەوە هەڵبژێردراون، بەشداری ژنان لە هەڵبژاردنەکاندا جێی خۆشحاڵییە و ئێمە وەک ژنانی ڕۆژئاوای کوردستان بەردەوام دەبین لە پشتیوانیکردنیان، ئەمڕۆ لە باکوری کوردستان ژنان دەبنە دەنگی دیموکراسی و یەکسانی، هەروەها ئەوان خەباتێکی گەورە دەکەن بۆ ئەم ئاستە، چونکە دەوڵەت تا ئێستا پێشەنگەکانی ئەم کۆمەڵگەیەی لە زیندانەکانی خۆیان هێشتووەتەوەو لە هەموو مافەکانیانی بێبەش کردوون، ئەمڕۆ تەنها بەشداریکردنی ژنان لەم هەڵبژاردنەدا سەرکەوتنە و هیوادارین پەرلەمانتارانی ژن سەرکەوتوو بن.

 

"پێویستە هەموو ژنان دەنگ بە ژنانی باکوری کوردستان بدەن"

یسرا دەروێش باسی ئەو شکستانە دەکات کە لە کۆمەڵگەی تورکیا بەهۆی هۆشیاری سیستمەکەوە سەریان هەڵداوەو وتی: لە تورکیا، سیستمی نێرینەی دەوڵەت کۆمەڵگەای هێناوەتە خاڵێکی مەترسیدار و کۆمەڵگە ڕووبەڕووی کێشە بووەتەوە، بەتایبەتی ژنان، ئێمە دەمانەوێت گۆڕانکارییەکی بنەڕەتی لەم کێشانەدا بکەین لە ڕێگەی کاری ژنانەوە، بۆیە گرنگە کە هەموو ژنان ئەمڕۆ دەنگ بدەن و پشتگیری ژنان بکەن، بانگەوازی سەرەتایی ئێمە بۆ ئەو ژنانەی سوریا کە کۆچیان کردووە بۆ تورکیا بۆ دەنگدان دەنگ بە ژنان بدەن و دەنگ بە ئەردۆغان نەیەن، چونکە ئەردۆغان بووەتە هۆی کێشەی سوریا و بەهۆی جەنگەوە ژنانی سوریا کۆچ بکەن، لە کۆتاییدا دەڵێم ئێمە بە هەموو هەستێکی ئەخلاقییەوە پشتیوانی لەو ژنانە دەکەین کە لەلایەن پارتی چەپی سەوزی کوردستانەوە هەڵبژێردراون.