٣٥٨٣ کەس لە خەڵکی مانیپوری هیندستان کە توندوتیژی لێکەوتووەتەوە بەرەو میزۆرام هەڵدێن

بەرپرسانی مانیپوری هیندستان ڕایانگەیاند، دوای ئەوەی هەفتەی ڕابردوو توندوتیژیی نەتەوەیی سەریهەڵدا، بە گشتی سێ هەزار و ٥٨٣ کەس لە خەڵکی مانیپورەوە بەرەو میزۆرام هەڵهاتن.

ناوەندی هەواڵ

 

بەرپرسانی مانیپوری هیندستان ئەمڕۆ پێنجشەممە ڕایانگەیاند، دوای ئەوەی هەفتەی ڕابردوو توندوتیژیی نەتەوەیی سەریهەڵدا، بە گشتی سێ هەزار و ٥٨٣ کەس لە خەڵکی مانیپورەوە بەرەو میزۆرام هەڵهاتن.

 

ئەو کەسانەی هەڵهاتوون لە کەمپی فریاگوزاری کاتی لە سەرانسەری شەش شارۆچکی میزۆرامدا جێگیرکراون، لە کاتێکدا زۆربەیان لەلایەن کەسوکارەکانیانەوە پەناگەیان پێدراوە وەک شوێنی نیشتەجێبوون و مانەوە.

 

لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژە بەوەش کراوە، بە گشتی هەزار و ٣٥١ کەس لە شارۆچکەی کۆڵەسیب و هەزار و ٢١٤ کەس لە شارۆچکەی سەیتوال و ٩٣٤ کەسی دیکە لە شارۆچکەی شوێنی مانەوەیان وەرگرتووە، هەروەها بەرپرسانی ویلایەتی میزۆرام دەڵێن، لە ئێستاوە زیاتر لە ٣٠ هەزار پەنابەری میانمار و بەنگلادیش بە دوای شوێنی مانەوە دەگەڕێن.

 

لە مانیپور پێکدادانی توندوتیژی لە ٣ی ئایاردا لە ئەنجامی "ڕێپێوانی هاوپشتی خێڵەکی"  لە ١٠ شارۆچکەی ناوچە گردییەکان ڕێکخرا بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر بە داواکاری کۆمەڵگەی مێیتی بۆ پۆستی هۆزی خێڵەکی، پێش پێکدادانەکان گرژی لەسەر دەرکردنی گوندنشینانی کوکی لە زەوییە دارستانییە یەدەگەکان دروستبوو، کە بووە هۆی زنجیرەیەک ئاژاوەی بچووکتر.

 

مییتییەکان نزیکەی ٪ ٥٣ی دانیشتوانی مانیپور پێکدەهێنن و زیاتر لە دۆڵی ئیمپاڵ دەژین، خێڵەکییەکان " ناگاکان و کوکیەکان" ٪ ٤٠ی دیکەی دانیشتووان پێکدەهێنن و لە شارۆچکەی ناوچە گردییەکان نیشتەجێن.