ڕێکخراوی سارا ئیدانەی تاوانە ترسناکەکانی سەر ژنان دەکات
ڕێکخراوی سارا لە پارێزگای کۆبانێ، هەرێمی فورات لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، لە ڕاگەیەندراوێکدا ئەمڕۆ پێنجشەممە ٦ی کانوونی دووەم، تاوانەکانی دژی ژنان شەرمەزار کرد.
کۆبانێ
کوژرانی ئایەت ڕەفاعی لە شام ڕای گشتی جوڵاندو دوای ئەوەی وردەکاری هێرشەکانی هاوسەرەکەی لەسەر ئایەت لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان بڵاوبووەوە، هەروەها نەخۆشخانە بەرتیلی وەرگرتبوو بۆ داپۆشینی تاوانەکە و وترا کە ئایەت خۆی کوشتووە.
لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕێکخراوی سارا دەڵێت: "ئێمە ڕێکخراوێکین دژی توندوتیژی سەر ژنانین ئیدانەی خۆکوشتنی ژنان دەکەین و داوا لە بەرپرسان و هەموو ڕێکخراوەکانی ژنان دەکەین پشتیوانی لە ژنان بکەن بۆ ئەوەی ئەنجامدەرانی تاوانەکان بەرامبەر بە ژنان بەرپرسیار بن".
دەشڵێن: "لە سەرەتای قەیرانی سوریاوە تا ئەمڕۆ بێگومان خەباتێکی جدی بۆ مافەکانی ژنان بۆ ئازادی و یەکسانی ئەنجام دراوە، بەڵام سەرەڕای ئەو خەباتە،زاڵبوونی عەقڵییەتی کۆمەڵایەتی لە کۆمەڵگادا و هاوسەرگیری منداڵان و کرداری توندوتیژی جەستەیی و زارەکی و دەروونی بەرامبەریان بە ناوی نەریتەوە بەرپا بووە و بەهۆی ئەو هەلومەرجەوە هێشتا ژنان لە هەموو ناوچەکانی سوریا لە ژێر توندوتیژیدان".
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە: "ئایەت ڕەفاعی بۆ پاراستنی خۆی و کچە تەمەن دوو ساڵانەکەی کە توندوتیژییان لەسەر بوو، گەڕایەوە لای خێزانەکەی خۆی".
ئاماژە بەوەشکراوە کە کوشتن لە دژی ژنان زیادی کردووە و بێبەشیان دەکات لە مافە سرووشتییەکانی خۆیان، بە شێوەیەکی سەرەکی بەهۆی عەقڵییەتی زاڵبوونی ئەو پیاوانەی کە نکۆڵی لە بوونی ژنان دەکەن بە سەپاندنی دەسەڵات.