کۆڵبەری ژن لە ٢٩٠ گوندی سیستان و بەلووچستان بۆ دابینکردنی ئاو هەن

٢٩٠ گوند لە ٤٦١ گوندی ناوچە دەشتاییە فراوانەکانی باشوری بەلوچستان کەمی بۆری ئاوی هەیە، ئەمەش هۆکارە بۆ کۆڵبەری کردنی ژنان بۆ دابینکردنی ئاو.

ناوەندی هەواڵ

 

سەرەڕای  هەبوونی دوو بەنداوی سەرەکی لە باکوری هەرێمی دەشتاییە فراوانەکانی بەلوچستان، تا ئێستا بۆری ئاوی ئەو بەنداوانە ڕانەکێشراوە بۆ گوندەکانی ئەم هەرێمە و ئاوی ٢٩٠ گوندی دەشتیاریش بە تەنکەر بۆیان دەگوازرێتەوە.

 

بەڵام ئەو ئاوە پێداویستی ڕۆژانەی هاوڵاتیان دابین ناکات و ژنانی گوندەکەش ناچارن سەتڵێکی گەورە بخەنە سەریان بە درێژای ڕێگا دوورەکان بۆ دابینکردنی ئاو لە ڕووبارەکانەوە.

بەپێی دوایین ئامار کە لەلایەن وەزارەتی وزەوە دابینکراوە ۳۰۰۰ گوند کە ژمارەی دانیشتوانەکەی ۷۰۰۰ کەس دەبێت، لە سیستان و بەلوچستان کەمی بۆری ئاویان هەیە و هێشتا لەلایەن تانکەرەکانەوە ئاویان بۆ ڕاکێشراوە و هەندێک جار گوندنشینان دەبێت لە نێوان ٧٠٠ بۆ ٨٠٠ هەزار تمەن پارە بدەن بۆ دابینکردنی ئەو ئاوەی کە بۆ هەر تەنکەرێکی ١٢ هەزار لیتری پێویستن.

 

خەڵکی زۆربەی گوندەکانی بەلوچستان بەتایبەتی گوندەکانی دەشتیاری و چابەهار لە بێبەشترین ناوچەکانی ئێرانن و ناتوانن ئەو خەرجیانە بدەن و لەو جۆرە هەلومەرجەدا، خەڵک ناچارن ئاو لە ڕووبارەکانی هەرێمەکەوە دابین بکەن بۆ دابینکردنی ئەو ئاوەی کە پێویستیانە.

 

هەرچەندە دەریاچە بچووکەکان سەرچاوەی ئاون بۆ خەڵکی ئەو گوندانە، بەڵام مەترسی زۆریان بۆ دروست دەکات، چونکە ڕۆژانە شاهیدی هەواڵی خنکانی منداڵانن تێیدا و بوونی تیمساح لەو ئاوانەدا بۆ منداڵان، بەساڵاچووان و گوندنشینان بوونەتە هۆی ئەوەی دەست یان قاچیان لەدەستبدەن.

 

ت.پ