کامالا هاریس: ڤیدیۆی پاسەوانی سنوور وێنەکانی کۆیلایەتی دەگێڕێتەوە

کامالا هاریس جێگری سەرۆکی ئەمریکا ڕۆژی هەینی ٢٤ی ئەیلول، تووڕەیی دەربڕی سەبارەت بە چۆنییەتی گەمارۆکانی سنوور کە ڕووبەڕووی کۆچبەرانی هایتی بوونەوە لە سنووری ئەمریکا و مەکسیک.

ناوەندی هەواڵ

 

کامالا هاریس کە زۆر نیگەرانە لەو جۆرە مامەڵەیە لەگەڵ کۆچبەران، وتی: "ئەو دۆخەی کە چۆن ئەو جۆرە تاکتیکانە لە دژی خەڵکی ڕەسەنی وڵاتەکەمان بەکارهێنراون، لە کاتی کۆیلایەتیدا دژی ئەمریکییە ئەفریقیەکان بەکارهێنراون، نابێت مرۆڤ بەو شێوەیە مامەڵەی لەگەڵدا بکرێت"، هاوکات ئاماژەی بە ڤیدیۆ و وێنەکان کرد کە وا دەردەکەوێت کە ئەسپەکان و قامچی بەکار دەهێنن.

ڕاشیگەیاند، کە ئەو پشتگیری لە لێکۆڵینەوەی ناوخۆی وەزارەتی ئاسایشی نیشتمانی کردووە بۆ ئەو بابەتە.

 

ئەوە لە کاتێکدایە کۆشکی سپی ئەم هەفتەیە ڕووبەڕووی رەخنەی زۆر بووەتەوە لە بەرامبەر وەڵامدانەوەی بە هەزاران کۆچبەری هایتی لە سنوری باشوور، پارێزەران و دیموکراتەکان بە تایبەتی دەنگ دەدەن لە ئیدانەکردنی وێنە و ڤیدیۆکان کە دەرکەوت لە سەرەتای هەفتەی ڕابردوو بریکارەکانی پاسەوانی سنوور مامەڵەیەکی خراپیان لەگەڵ کۆچبەران لەسەر سنوری ئەمریکا و مەکسیک کردووە.