هولیا ئۆروچ: هەڕەشە و گێچەڵ بووەتە دۆخێکی سیستەماتیک، بێدەنگ نابین

هولیا ئۆروچ، کە لەکاتی زیندانیکردنی هاوسەرە ڕۆژنامەنوسەکەیدا، هەراسان کرا، دوێنێ ٢٥ی ئەیلول کاتێک دەچووە سەر کار ئۆتۆمبێلێک لەبەردەمیدا وەستاوەو هەراسانی کردووە، هولیا ئۆروچ ڕایگەیاند، ئەوەی کە ئەزموونی کردووە بووەتە بارودۆخێکی سیستماتیک و بێدەنگ نابێت.

 

مەدینە مەمەدئۆغڵۆ

ئامەد- ڕۆژنامەنووس عەزیز ئۆروچ لە ١١ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ لە بازیدا ئاگری دەستبەسەر کرا و ماوەی ١١ مانگ زیندانی کرا، دواتر لە سێیەمین دانیشتنیدا لە ٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠دا ئازاد کرا، بەڵام کاتێک هاوسەرەکەی لە زیندان بوو، هولیا ئۆروچ هەراسان کرا، دوێنێ کاتێک کە ئەو دەچوو بۆ کار، ئۆتۆمبێلێک وەستا و ویستویەتی سواری ئۆتۆمبێلەکە بێت هولیا ئۆروچ، کە دژی ڕووداوەکەی دوێنێ لە ئامەد بوو، لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا ڕایگەیاند و تابلۆی ئۆتۆمبێلەکەی ئاشکرا کرد و ئاماژەی بەوە کرد کە پێشتر چەندین جار هەڕەشەی سیخوڕی لە ژمارەی تیلف لقی ئامەد لە کۆمەڵەی مافی مرۆڤ "IHD" داوای سکاڵا دەکات سەبارەت بە دواین ڕووداو.

 

"ئۆتۆمبێلێک لەسەر شەقامەکە بێزارر کردم"

هولیا ئۆروچ ڕایگەیاند کە هێشتا نەیتوانی لەو شۆکەی ڕووداوەکە دەربچێت کە بەیانی دوێنێ ڕوویدا و وتی: "بەیانی ئەمڕۆ لە کاتی کارکردندا ئۆتۆمبێلێک لە سەر شەقام بێزاری کردم، من نازانم ئەو کەسە کێیە کاتێک وتم تۆ کێیت؟" و من کاردانەوەم دا، ئەو هەوڵیدا لە ڕێگاکە دەربچێت، کاتێک زانیم ئەو ناچارم دەکات سواری ئۆتۆمبێلەکە بم، وتم "پەیوەندی بە پۆلیسەوە دەکەم، هاوار دەکەم" کەسەکە چووەوە ناو ئۆتۆمبێل و من تابلۆی ئۆتۆمبێلەکەم وەرگرت و پەیوەندیم بە پارێزەرەکەم کرد، ئێمە لە کۆتایی هەفتەوە هیچ کارێکی یاساییمان نەکردووە، بەڵام ڕۆژی دووشەممە داوای سکاڵا دەکەم لە هەردوو دەزگای دادگایی کردن و کۆمەڵەی مافی مرۆڤ "IHD".

 

"من لەم وڵاتە هەست بە سەلامەتی ناکەم"

هولیا ئۆروچ ڕایگەیاند کە جگە لەو پێشێلکارییەی کە لەسەری کراوە، بە شێوەیەکی سیستماتیک چاودێری کراوە و لە ساڵانی ڕابردوودا بە دوای ژمارەی تەلەفۆنی جیاوازدا گەڕاوە و ڕایگەیاندووە کە لە ماوەی دەستبەسەرکردنی هاوسەرەکەیدا چەندین جار تووشی ئەو جۆرە حاڵەتانە بووە و وتی: "ئەمانە پێشتر بەسەر مندا هاتووە بەتایبەتی دوای ئەوەی هاوسەرەکەم دەستگیرکرا، من بە شێوەیەکی سیستەماتیک چاودێریم دەکرا و چەندین جار  پێیان دەوتم ئێمە نامۆ نین، با یارمەتیت بدەین و لە ڕووی مادی و مەعنەویشەوە پشتیوانیت لێدەکەین، هەرچەندە ئەو کاتە لە لایەن IHD و لایەنە پەیوەندیدارەکانەوە دەنگم کرد بەڵام من لەم وڵاتەدا هەست بە سەلامەتی ناکەم و پێم وایە کە ئەو جۆرە بێزارکردنەی ئێمەی ژنان بە ئەنقەست ئەنجام دەدرێت".

 

"بێدەنگ نابم"

هولیا ئۆروچ ئەو ڕووداوانەی بەبیر هێنایەوە و ڕایگەیاند، کە تورکیا شوێنێکی ئارام نییە بۆ ژنان و ڕایگەیاند، کە لە بەرامبەر پێشێلکارییەکانی مافەکانیدا بێدەنگ نابێت، هولیا ئۆروچ لە بەردەوامی قسەکانیدا وتی: "ئەمە کێشەیەکی زۆر جدییە من واز لەم کارە ناهێنم و هەموو مافەکانی خۆم دەپارێزم".