هەڵوەشاندنەوەی پرۆژەی "پەرتوکخانەی ژنان" گورزێکە لە بەرژەوەندی ژنان
نەسلیهان شیدال کاردانەوە بۆ هەڵوەشاندنەوەی پڕۆژەی "پەرتوکخانەی ژنان" لەلایەن قەیومی وان لە باکووری کوردستان دەربڕی و وتی : پێیانوایە لەگەڵ سنووردارکردنەکان دەچینە دواوە.

وان
قەیومی وان پڕۆژەکانی خزمەتگوزاری، کۆمەڵایەتی، بۆ ژنان هەڵوەشاندەوە، لەوانە پڕۆژەی "ژن کارت" کە هاتوچۆی بێبەرامبەریان بۆ دابین دەکات، پڕۆژەی "کارتی پاڵپشتی کۆمەڵایەتی" کە پاڵپشتی بۆ ژنانی هەژار دەکات، پڕۆژەی "مورفەقین" کە دەرفەتی پەیوەندی کۆمەڵایەتی و بەرهەمهێنانیان بۆ دەڕەخسێنێت.
قەیومی وان کە لە ١٥ی شوبات دەستنیشانکرابوو، چەندین پڕۆژەی لە بوارەکانی ڕێگاوبان، ئاو و پاکوخاوێنی، ناوچەگەری، ژنان، گەنجان، و ڕۆشنبیری ڕاگرت، لە کۆتاییدا پڕۆژەی "پەرتوکخانەی ژنان"ی هەڵوەشاندەوە، کە لە ٢٧ی کانوونی دووەم وەک بەشێک لە چالاکییەکانی ژنانی شارەوانی دەستیپێکردبوو، تابلۆی پڕۆژەکەی لابرد.
"قەیوم سەرەتا دەستکەوتەکانی ژنانی کردە ئامانج"
لەبارەی هەڵوەشاندنەوەی پڕۆژەی پەرتوکخانەی ژنان نەسلیهان شیدال، هاوسەرۆکی شارەوانی وان کە لە شوێنیدا قەیوم داندراوە، وتی: داخستنی دامودەزگاکانی ژنان ئامانجکردنی دەستکەوتەکانی ژنان بووە، هەروەها شارەوانی کار لەگەڵ چالاکییەکانی ڕزگاریخوازی ژنان دەکات، پڕۆژەکان بەگوێرەی بیرۆکە و مەرجەکانی ژنان جێبەجێ دەکرێن.
گەشت بۆ ئەو شوێنانە دانراوە کە پێشتر ژنان سەردانیان نەکردووە
نەسلیهان شیدال وتی: پەرتوکخانەی ژنان پێشتر بەلەمێکی پرۆتۆکۆڵ بووە، ئێمەش کارەکانمان لە شوێنێکەوە ئەنجامدا، کە سەرچاوەکانی شارەوانی و هاوڵاتی دەکاتەوە، بۆ خزمەتکردنی هاوڵاتی، لە شاری وان کە زۆرترین ڕێژەی هەژاری لە نێو ژناندا هەیە، سەرنجی سەرەکیمان ئەوە بوو کە ئەو ناوچانە بکەینەوە کە ژنان نەیانتوانی سوودیان لێ وەربگرن لە ڕووی گواستنەوەی دەریایی و ناوچە کۆمەڵایەتییەکانەوە و جارێکی دیکە بتوانن دەستیان پێ بگات لە هەمان کاتدا، گەشتەکان لە هەندێک کاتدا ڕێکدەخرێن بۆ ئەو شوێنانەی لەسەر دەریاچەی وان کە تا ئێستا ژنان نەیانتوانیوە سەردانیان بکەن.
"پاشەکشە ناکەین و تێکۆشانمان بەردەوام دەبێت"
نەسلیهان شیدال ڕونیکردەوە کە پەرتوکخانەی ژنان لە زۆرێک لە وۆرکشۆپەکاندا بۆ بەکارهێنان کرابووەوە، لەلایەن قەیومەوە هەڵوەشایەوە، پەرتوکخانەکە بە فەرمی داخرا، تابلۆکە لابرا، لۆگۆکەش بۆیاخ کرا. ئەمە یەکەمجار بوو لە مێژووی تورکیادا ڕووبدات، بۆیە سەرنجی زۆری ژنانی بۆ خۆی ڕاکێشا، کارێک بوو کە هەم ڕۆژنامەگەری ناوخۆیی ،ڕۆژنامەگەری نیشتمانییەوە ڕووماڵی دەکرد، شوێنێک بوو کە زۆرجار ژنان سەردانیان دەکرد. داخستنی شوێنێکی بەو شێوەیە، کە هێندە سەرنج و پێویستییەکی زۆری پێدرا، بە واتای ڕێگریکردن بوو ،لە دەستگەیشتن بە ژنان بۆ ئەو جۆرە فەزای کۆمەڵایەتییە، نەک تەنها لە لایەن ئێمەوە کاردانەوەیەک کۆبکاتەوە، بەڵام لە ژنانی وانیشەوە ئەوان پێیانوایە ئەم سنووردارکردنانە وامان لێدەکەن بە داخستنی تێکۆشانمان لە خەباتەکەمان پاشەکشە بکەین، بەڵام ئێمە بەردەوام دەبین لە خەباتمان تاوەکو کارەکانمان بە ئازادی لە هەموو بوارەکاندا دەخەینە بەردەستی ژنان.