هۆشداری لە پەرەسەندنی مەترسی داعش-خۆراسان و دامەزراندنی منداڵان لە ئەفغانستان دەدرێت
نەتەوە یەکگرتووەکان لە ڕاپۆرتێکی ئەم دواییەدا هۆشداری دا لە پەرەسەندنی مەترسییەکانی داعش- خوراسان لە ئەفغانستان کە نزیکەی دوو هەزار چەتە لەخۆدەگرێت، لەناویاندا سەرکردە پەشتوونەکان و پێکهاتەکانی وڵاتانی ئاسیای ناوەڕاست و پشت بە دامەزراندنی منداڵان دەبەستن.
ناوەندی هەواڵ
داعش-خۆراسان سەر بە داعشە و لە ئەفغانستان و پاکستان چالاکە، بە یەکێک لە مەترسیدارترین گروپە تیرۆریستییەکانی ناوچەکە دادەنرێت، و هەوڵدەدات هێرشی بەرفراوان لە ناوخۆ و دەرەوەی ئەفغانستان ئەنجام بدات، هەروەها توانای خۆی بۆ دامەزراندنی و ڕاکێشانی پارەی نێودەوڵەتی نیشان بدات.
ڕاپۆرتێکی ئەم دواییەی نەتەوە یەکگرتووەکان کە ڕۆژی ٢٠ی کانوونی یەکەم بڵاوکرایەوە، هۆشداری داوە لە پەرەسەندنی مەترسییەکانی داعش-خۆراسان لە ئەفغانستان، ئاماژەی بەوە کردووە کە داعش نزیکەی دوو هەزار سەربازی بەکرێگیراو لەخۆدەگرێت، لەناویاندا سەرکردەی پشتون و پێکهاتەکانی وڵاتانی ئاسیای ناوەڕاست.
لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە داعش پشت بە دامەزراندنی منداڵانی خوار تەمەنی ١٤ ساڵ دەبەستێت، ئەویش بە ڕاهێنانیان بە بیرۆکەی توندڕەوو ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی خۆکوژی لەو خوێندنگانەی کە لە باکووری وڵات دامەزراندووە و لە ناوچەکانی تەنیشت سنووری پاکستان.
لە ڕاپۆرتەکەدا ڕوونیکردووەتەوە، داعش هەوڵدەدات هێرشی بەرفراوان لە ئاستی نێودەوڵەتیدا ئەنجام بدات، هاوکات تواناکانی دامەزراندنیان بەهێز دەکات و سەرچاوەی دارایی زیادە بەدەستبهێنێت.
شرۆڤەکاران پێیانوایە کە فراوانبوونی داعش-خۆراسان هەڕەشەیەکی بەردەوام بۆ سەر ئاسایشی ئەفغانستان و ناوچەکە دروست دەکات و نەبوونی وەڵامدانەوەی هەماهەنگ دەتوانێت ببێتە هۆی پەرەسەندنی هێرشە تیرۆریستییەکان و زیادبوونی مەترسییە ئەمنییەکان.