دایکانی شەممە لە هەفتەی هەزارو ٨٢ی گردبوونەوەکەیاندا داوای دادپەروەرییان کرد

دایکانی شەممە لە هەفتەی هەزارو ٨٢ یەمینی چالاکییەکانیاندا، پرسیاری چارەنووسی نیهاد ئایدۆغانیان کرد کە ٣١ ساڵ لەمەوبەر لە کاتی دەستبەسەریدا بێسەروشوێن کرا و داوای دادپەروەرییان کرد.

ئیستەنبوڵ 

 

دایکانی شەممە، کە هەموو هەفتەیەک لە گۆڕەپانی گەلاتەسەرای کۆدەبنەوە بۆ ئەوەی پرسیار لە چارەنووسی کەسوکارەکانیان بکەن کە لە کاتی دەستبەسەریدا بێسەروشوێنکراون یان کوژراون و داوای دادگاییکردنی تاوانباران دەکەن، بۆ جاری هەزارو ٨٢یەمین کۆبوونەوە.

 

لە چالاکیی ئەم هەفتەیەدا پرسیاری چارەنووسی نیهاد ئایدۆغان کرا کە لە کاتی دەستبەسەریدا بێسەروشوێنکراوە. زۆرێک لە داکۆکیکارانی مافی مرۆڤ بەشداریی چالاکییەکە بوون و ڕاگەیاندراوی ڕۆژنامەوانی لەلایەن ئەندامی کۆمەڵەی مافی مرۆڤ (ئیهەدە) گوڵسەرەن یۆلەری خوێندرایەوە.

 

گوڵسەرەن یۆلەری بە مەبەستی ئاشکراکردنی ڕاستییەکان و سزادانی ئەنجامدەرانی ڕووداوەکە، پرسیاری چارەنووسی نیهاد ئایدۆغانی کرد کە دوای دەستبەسەرکردنی بێسەروشوێن ببوو.

 

نیهات ئایدۆغان لە کوێیە؟

گولسەرەن یۆلەری، داوای ئاشکراکردنی ڕاستییەکان و سزادانی بەرپرسانی کوشتنەکەی کرد، پرسیاری لەبارەی چارەنووسی نیهات ئایدۆغان کرد کە دوای دەستبەسەرکردنی بێسەروشوێن بوو. وتی: نیهات ئایدۆغان تەمەن ٣٩ ساڵ، لە گوندی دۆغانچای سەر بە میدیاتی ماردین دەژیا، فشارێکی زۆر لەسەر خەڵکی گوندەکە دروستبوو کە سیستمی پاسەوانی گوندەکەیان قبوڵ نەکردبوو، نیهات ئایدۆغان کە پێشتر دەستگیرکرابوو، بە توندی ئەشکەنجەدرابوو و ئازادکرابوو، لەژێر هەڕەشەی هێزە ئەمنییەکاندا دەژیا.

 

شایەتحاڵی لە ژێر فشاردا

گولسەرەن یۆلەری ئاماژەی بەوەشکرد، نیهات ئایدۆغان لە ٣٠ی تشرینی دووەمی ١٩٩٤ لە ماڵەکەی خۆیدا دەستبەسەرکراوە و لێیدراوە و دەڵێت، "دەسەڵاتداران بە بنەماڵەی نیهات ئایدۆغانیان ڕاگەیاندووە، نزیکەی ٢٠ ڕۆژ دوای دەستبەسەرکردنی ڕەوانەی داواکاری گشتی کراوە و دوای ئەوەی لێدوانەکەی بردراوە ئازادکراوە، هاوژینەکەی حەلیمە ئایدۆغان داوایەکی لە سەرۆکایەتیی ئەو وڵاتە تۆمارکردووە، بەڵام داواکاری گشتی پێی وتووە کە هاوژینەکەی چووەتە شاخ و هەرگیز ناگەڕێتەوە بۆ ئێرە. دوای چەند ساڵێک، نیهات ئایدۆغان لە تۆماری ژمارەی دانیشتوواندا وەک مردوو تۆمار کرا.