شەبنەم کۆرور فینجانچی: پشتگیرییەکان زیاد دەکەین

شەبنەم کۆرور فینجانچی لە یادی ئەو پزیشک و کارمەندە تەندروستییانەی کە بەهۆی بوومەلەرزەکەوە گیانیان لەدەستداوە، لە ئامەد قسەی کرد و وتی، "پشتیوانیمان زیاتر دەکەین".

ناوەندی هەواڵ

 

پلاتفۆرمی تەندروستی ئامەد لە بەردەم وێرانەکانی سەنتەری کاری دیار گەلەریای شاری ئامەد، کە بە هۆی بوومەلەرزەکەی ٦ی شوباتەوە ٨٩ کارمەندی تەندروستی و پزیشکی سەنتەرەکە گیانیان لەدەستداوە، مەراسیمێکی یادکردنەوەی سازکرد.

 

پ.ی.د. د. شەبنەم کۆرور فینجانچی، سەرۆکی ئەنجومەنی ناوەندی سەندیکای پزیشکانی تورکیا و ئەندامانی ئەنجومەنەکە، سەرۆکی ژووری پزیشکانی ئامەد ئەلیف توران، بەڕێوەبەری لقی SESی ئامەد شیار گوڵدیکەن و بەشێکی زۆر لە کارمەندانی تەندروستی بەشداربوون.

 

شەبنەم فینجانچی لە یادەکەدا وتارێکی پێشکەشکرد و وتی: دەکرا لە بوومەلەرزەکەدا ڕێگری لە مردنەکان بکرایە هەرچەندە نەدەکرا ڕێگری لە بوومەلەرزەکە بکرایە، بەڵام دەکرا ڕێگری لە مردن و برینداربوون و کەمئەندامی بکرایە، زیاتر لە ١٠٠ هاوکارانمان لە بومەلەرزەکەدا گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە ٥٠٠ کارمەندی تەندروستی گیانیان لەدەستداوە، دەبێت سیستمێکی تەندروستی بنیاد بنرێت کە بەگوێرەی ڕۆحی هەمووان بێت.

 

پ.ی.د. د. شەبنەم کۆرور فینجانچی لە قسەکانیدا ئەو کارمەندە تەندروستیانەی بە بیرهێنایەوە کە لە ڕەحا گیانیان لەدەستداوە و وتی: پشتیوانی زیاتر دەکەین، ئەم سیستمە تەندروستییە کە پێی دەوترێت چاکسازی فڕێ دەدەینە زبڵدانی مێژوو، پێکەوە سیستمێکی تەندروستی دروستدەکەین کە گونجاو بێت بۆ هەموو زیندەوەران.

 

دوابەدوای وتارەکە، ئامادەبووان گوڵیان لە بەردەم بەربەستەکانی دەوروبەری وێرانەکانی باڵەخانەکە دانا، بە یادی قوربانیانی بوومەلەرزەکە و مەراسیمەکە کۆتایی هات.