فیلیز کە لە نەخۆشخانەکە پێی وترا هیچت نییە، گیانی لەدەستدا

فیلیز دیاپ میچۆغولاری کە لە کاتی بوومەلەرزەکە لە ماڵە ڕووخاوەکەی لە ناوچەی سامانداغ ڕزگارکرابوو، ڕەوانەی نەخۆشخانە کرا و پێی وترا کە هیچی نییە، دواتر لە ئەنجامی تەقینی گورچیلەکانی گیانی لەدەستدا.

هاتای

 

دوای بوومەلەرزەکان کە ناوەندەکەی مەرەش بوو، یەکێک لەو شوێنانەی کە وێرانکاریی زۆری تێدا ڕوویدا ناوچەی سامانداغی هاتای بوو، هەرچەندە زیاتر لە مانگێک بەسەر بوومەلەرزەکەدا تێپەڕیوە، بەڵام هێشتا کار بۆ لابردنی وێرانەکان بەردەوامە ئەو خێزانانەی کە ناتوانن بگەنە چادرەکان لەسەر سەوزاییەکان دەژین، لەو شارەی کە دەیان کەس ژیانیان لەدەستداوە، هەموو ڕووخانێک دەبێتە چیرۆکێک، یەکێک لەو چیرۆکانە هی فیلیز دیاپ میچۆغولارییە کە لە ڕۆژی دووەمی بوومەلەرزەکە لە ماڵە ڕووخاوەکەیدا ڕزگاری بووەو گەیەندراوەتە نەخۆشخانە و دواتر گیانی لەدەستداوە.

 

ئەو بینایەی فیلیز دیاپ میچۆغولاری و هاوژینەکەی بە ناوی یوسف میچۆغولاری لە ناوچەی سامانداغ تێیدا نیشتەجێ بوون، بەپێی وتەی هاوڕێکانی لە بوومەلەرزەکەی ٦ی شوباتدا سەروبن بوو، یوسف میچۆغولاری لە بوومەلەرزەکە گیانی لەدەستدا و فیلیز لە دووەم ڕۆژی بوومەلەرزەکەدا بە برینداری ڕزگاری بوو، خێزان و هاوڕێکانی فیلیز کاردانەوەیان لەبەرامبەر خەمساردی لە چارەسەرکردنیدا هەیە.

 

لەسەرپێ چارەسەریان کردو ڕەوانەیان کرد

هاوڕێیەکی فیلیز جەختی لەوە کردەوە، کە هاوڵاتیان بە هەوڵدانی خۆیان کەسوکاریان لە ناو داروپەردوودا دەرهێناوەو بەهۆی خەمساردی نەخۆشخانەوە ڕزگاربووەکان گیانیان لەدەستداوە و وتی: "فیلیز و یوسف هاوڕێی مامۆستایەتیمانن، ئەو خانووەی کە لە ڕۆژی بوومەلەرزەکە تێیدا ماونەتەوە سەرەوبن بوو، شێوازی داڕمانی خانووەکە خراپە، سەربان و خوارەوەی خانووەکە گۆڕاوەو هەڵگەڕاوەتەوە، کاتێک بوومەلەرزەکە ڕوویدا، هاوڕێمان فیلیز لە ڕۆژی دووەمی بوومەلەرزەکە لەژێر بینا ڕووخاوەکەدا لە لایەن خێزانەکەیەوە دەرهێندراو بردیانە نەخۆشخانەی دەوڵەت، بەڵام لەبەر بوومەلەرزەکەوە هیچ بایەخێکی تەواو بە نەخۆشخانەکە نییە، لەسەرپێ سەیری فیلیزیان کردو ناردیانە ماڵەوەو وتیان تۆ هیچت نییە، دەڵێن ڕەشی خوێنبەربوونی ناوەوە ئەزموون نەکراوە".

 

گورچیلەکانی تەقین

کاتێک فیلیز لەگەڵ خێزانەکەی چووەتە ماڵەوە، تووشی خوێنبەربوون بووە هاوڕێکەمان لە سەرەتادا پێی وابووە کە ئەم خوێنبەربوونە سوڕی مانگانەیە، بەڵام کاتێک زانی پەیوەندی بە سوڕی مانگانەوە نییە، چوون بۆ نەخۆشخانە ئەوان لە ڕێگەی چوون بۆ نەخۆشخانەی لێکۆڵینەوە، بەهۆی لێدوانی تسۆنامیەوە لەو کاتەدا هاتووچۆ ڕاگیرابوو، ماوەی یەک کاتژمیر بووە ٥ کاتژمێر و فیلیز پێش گەیشتنی بۆ نەخۆشخانە لە ئۆتۆمبێلەکەدا گیانی لەدەستدا، کاتێک دەگەنە نەخۆشخانە، دەبینن گورچیلەی فیلیز تەقیوە.

 

ئەم ڕۆژانە لەبیر ناکەین

خەڵک بە دەست و نینۆکی خۆیان خۆشەویستانیان لەناو داروپەردووەکان دەرهێنا و ئەو کەلوپەل و ئامڕازی کارانەی کە دەبوایە لە یەکەم ڕۆژی بوومەلەرزەکە ئامادەبوونایە چەند ڕۆژێک دواتر گەیشتن بۆ کۆکردنەوەی داروپەردوو خەڵکیان بە ئاشکرا بۆ مردن بەجێهێشت، ئەم خەڵکە هەرگیز ئەمە لەبیرناکەن.