دەستگیرکردنی مەقبولە ئۆزەر ناڕەزایەتی لێکەوتەوە

ناڕەزایەتی لەسەر دەستگیرکردنی مەقبولە ئۆزەر لە ئیلیح و سیرت دەربڕا و دەستبەجێ داوای ئازادکردنی ئەو ژنە تەمەن ٨٣ ساڵەیان کرد.

ناوەندی هەواڵ

 

ڕێکخراوی پارتی یەکسانی و دیموکراسی DEM پارتی ئاماژەی بەوەکرد گەلی ئیلیح جارێکی دیکە ناڕەزایەتیان بەرامبەر دەستگیرکردنی مەقبولە ئۆزەری تەمەن ٨٣ ساڵ دەربڕی.

 

لە پارکی یڵماز گونەی سەبارەت بەو پرسە چالاکوانانی بزووتنەوەی ژنانی ئازاد TJA، ئەنجومەنی دایکانی ئاشتی، پارتی هەرێمە دیموکراتییەکان DBP و پلاتفۆرمی ئیلیحی کرێکاری و دیموکراسی کۆبوونەوە و ناڕەزایەتیان دەربڕی.

 

سەرحەت ئەیبە، هاوسەرۆکی دەبەپەی قەزای ناوەندی، لە بەیاننامەکەدا قسەی کرد و سەرەتا هێرشەکانی دژی میدیای ئازاد ئیدانە کرد، پاشان دەربارەی دەستگیرکردنی مەقبولە ئۆزەر ووتی: سزای بەسەردا سەپێندراوە و کارێکی نایاساییە، چونکە ژنێکی بەتەمەنە و ناتوانێت بە شێوەیەکی تەندروست بژی، بەڵام سەرەڕای ئەمەش دامەزراوەکانی دەوڵەت ڕایانگەیاندووە کە دەتوانێت و هیچ ڕێگریەک بوونی نییە.

 

هەروەها، لە بەردەم بینای پارتی DEM لە شاری سێرت ڕاگەیاندراوێک بڵاوکرایەوەو لە ڕاگەیەندراوەکەدا TJA، DBP و DEM و هاوسەرۆکی دەبەپەی ناوچەی ناوەندی، بەیاننامەکەی خوێندەوە لە بەیاننامەکەدا داوا کرا دەستبەجێ مەقبولە ئۆزەر ئازاد بکرێت.