ماڵ و چادری ئاوارەکانی ڕۆژئاوای ڕەفەح بە ئامانج گیران

لە بۆردوومانێکی ئیسرائیل بۆ سەر کامپێکی ڕەفەح ماڵی ئاوارەکان و خەڵکی مەدەنی کرانە ئامانج، چوار فەلەستینی گیانیان لەدەستدا، کە منداڵێکیشیان تێدابوو.

ناوەندی هەواڵ

 

بەگوێرەی هەواڵەکانی ئاژانسی هەواڵی فەلەستینی "وەفا"، لە بەرەبەیانی ئەمڕۆ فڕۆکەکانی هێزەکانی ئیسرائیل ماڵێکیان لە دەوروبەری ناوچەی ئەلبەراکە لە شاری دێر ئەلبەلاح لە ناوەڕاستی کەرتی غەززە بۆردوومان کردووە و بەهۆیەوە ژنێک و کچێک گیانیان لەدەستدا و برینداریش هەیە، کە منداڵیان تیادایە، هەروەها لە بۆردوومانێکی دیکەیدا بۆ سەر ماڵێک لە شەقامی ئەلبێعەی شارەکە دوو کەس گیانیان لەدەستدا.

 

بە هۆی تۆپباران و تەقەکردنی هێزەکانی ئیسرائیل ڕووبەڕووی چادرەکانی نیشتەجێبوونی ئاوارەکان لە ناوچەی ئەلشەکوش و یەکگرتنی ناوچەیی لە ڕۆژئاوای شاری ڕەفەح، چەندین کەس بریندار بوون.

 

هێزەکانی ئیسرائیل ڕاستەوخۆ تیمەکانی بەرگری شارستانییان لە کاتی ڕاپەڕاندنی ئەرکەکانیان کردە ئامانج لە کامپی نوسیرات لە ناوەڕاستی کەرتی غەززە، ئەمەش بووە هۆی گیان لەدەستدانی سێ ئەندامی بەرگری شارستانی و برینداربوونی ژمارەیەکی دیکە.