هەڵبژاردنەکەی ئێران کەمترین بەشداریکردنی لە مێژووی ئەو وڵاتە تۆمارکردووە

لە ئێران بەشداری ٤٠%ی هەڵبژاردنەکانی خولی چواردەیەمی سەرۆک کۆماردا کەمترین ڕێژەی بەشداری لە مێژووی ئەو وڵاتەدا هەبووە.

ناوەندی هەواڵ

 

هەڵبژاردنی خولی چواردەیەمی سەرۆکایەتی کۆماری ئیسلامی ئێران کۆتایی هات، لەو وڵاتە کە نزیکەی ٦٢ ملیۆن دەنگدەر هەیە، بە پێی ڕاپۆرتەکان ئاشکرابووە ٢٤ ملیۆن و ٥٣٥ هەزار و ١٨٥ دەنگ لە ٥٩ بنکەی دەنگدان، دەنگیان داوە، ژمارەی دەنگە نادروستەکان ئاشکرا کرا کە یەک ملیۆن و ٥٦ هەزار و ١٥٩ دەنگە، بەڕێژەی بەشداریکردن لە ٤٠% کەمترین هەڵبژاردن بوو لە مێژووی ئەو وڵاتەدا.

 

ئایا قۆناغی دووەمە؟

لە خولی دووەمی هەڵبژاردنەکەدا، مەسعود پێشزیشکیان ١٠ ملیۆن و ٤١٥ و ١٩١ دەنگی بەدەستهێنا، کە ٤٢.٥%ی دەنگەکان بوو، سەید خەلیل ٩ ملیۆن و ٤٧٣ هەزار و ٢٩٨ دەنگ بە ٣٨.٦ دەنگی بەدەستهێنا، دوو کاندیدەکەی دیکەش محەمەد بەکر کەلیباف ١٣.٨%ی دەنگەکان پلەی سێیەمی بەدەستهێناوە و مستەفا پو رمحەمەدیش ٠.٨%ی دەنگەکان پلەی چوارەمی بەدەستهێناوە، خولی دووەمی هەڵبژاردنەکە لە ٥ی تەمموز بەڕێوەدەچێت.

 

لە ئێران ڕێژەی بەشداری هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماری کە لە ١٨ی تەمووزی  ٢٠٢١ بەڕێوەچوو٤٨.٨% بووە، تا ئەو بەروارە کەمترین هەڵبژاردنی بەشداربووان بووە.