٨ گەشتیاری عەرەب لە بۆردومانێکدا لە زاخۆ گیانیان لەدەستدا؛ ١٧ برینداریش هەیە
نیوەڕۆی ئەمڕۆ دەوڵەتی تورکیا بۆردومانی ناوچەیەکی گەشتیاری لە زاخۆ کرد و بەهۆیەوە ٨ کەس گیانیان لەدەستدا و زیاتر لە ١٧ کەسی دیکە بریندار بوون، کە هەندێکیان برینەکەیان سەختە.
ناوەندی هەواڵ
نیوەڕۆی ئەمڕۆ دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر بۆردومانی ناوچەیەکی گەشتیاری لە گوندی پەرەخ-ی شارەدێی دەرکار-ی سنوری ئیدارەی زاخۆی کرد و بەهۆیەوە ٨ کەس گیانیان لەدەستدا و زیاتر لە ١٧ گەشتیار بریندار بوون، کە بە ڕەگەز عەرەبن.
قائیمقامی شارۆچکەی زاخۆ بە میدیاکانی ڕاگەیاندووە، سوپای تورکیا چوار گولـلەتۆپی ئاڕاستەی گوندەکە کردووە و بەهۆیەوە زیاتر لە ١٧ بریندار کە برینی هەندێکیان سەختە هەن و لە نەخۆشخانەی زاخۆ چارەسەری پزیشکیان بۆ دەکرێت.
هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر بۆسەر باشووری کوردستان بەردەوامە، سوپای تورکیا هێرشدەکاتە سەر ناوچە و شوێنی نیشتەجێبوون و گوندەکانی کوردستان و هاوڵاتی دەکاتە ئامانج، لە ماوەی ڕابردووشدا بۆردومانی سەیرانگای کونەماسی کرد لە سنوری شاری سلێمانی و بەهۆیەوە چەندین کەس بریندار بوون و گیانیان لەدەستدا.