بنەماڵەی شەنیاشار ئەو ٣٣ سەرنشینەی شاری پەرسوسیان بیر هێنایەوە
بنەماڵەی شەنیاشار پەیامێکیان سەبارەت بە کۆمەڵکوژی پەرسوس بڵاوکردەوە و ڕایانگەیاند: "بە ڕێز و سوپاسەوە ئەو ٣٣ سەرنشینەی هیوامان لەبیرە".
ڕەحا
ئامینە شەنیاشار، کە هاوژینەکەی و دوو کوڕەکەی لە ١٤ی حوزەیرانی ٢٠١٨دا لەلایەن پاسەوانان و کەسوکاری ئیبراهیم خەلیل یەڵدزی پەرلەمانتاری ئاکەپەوە لە ناوچەی پەرسوسی ڕەحا کۆمەڵکوژکران، لە بەردەم دادگای ڕەحا لەگەڵ فەرید شەنیاشاری کوڕی چالاکیی ئێشکگری بۆ دادپەوەرییان لە ٩ی ئازاری ٢٠٢١ەوە دەستی پێکردووە، ئەمڕۆ لە ٤٩٩ەمین ڕۆژیدا بەردەوامە.
"تا نادادپەروەری بەردەوام بێت، ئازار و فرمێسکی چاوی دایکان کۆتایی نایەت"
بنەماڵەی شەنیاشار ئەمڕۆ چوونە بەردەم دادگای رەحا و لە "گۆشەی دادپەروەری بنەماڵەی شەنیاشار" دەستیان بە ئێشکگری کرد.
لە پەیامێکدا لە هەژماری کۆمەڵایەتی خۆیان سەبارەت بە کۆمەڵکوژی پەرسوس کە ٣٣ گەنجی تێدا کۆمەڵکوژ کران، بڵاویانکردەوە: "تا نادادپەروەری بەردەوام بێت، ئازار و فرمێسکی چاوی دایکان کۆتایی نایەت، ئێمە بە ڕێز و سوپاسەوە یادی ٣٣ ڕێبواری ڕێی هیوا دەکەینەوە، #surucicinadalet دادپەروەری بۆ هەمووان، #Suruc7Yıl #ŞenyaşarAilesineAdalet".