بەرزبوونەوەی مەترسیدار لە حاڵەتەکانی کۆلێرا لە تەعز هەیە

دوای ئەوەی ژمارەی تووشبووانی کۆلێرا لە ٩ هەزار کەس نزیکبووەوە، سەرچاوە حکومییەکان زیادبوونی نیگەرانکەری تووشبووانی کۆلێرایان لە شاری تەعز لە باشووری ڕۆژئاوای یەمەن ئاشکرا کرد.

ناوەندی هەواڵ

 

پەتای کۆلێرا لە ناوچەیەکی بەرفراوانی یەمەندا بڵاوبووەتەوە لە ژێر ڕۆشنایی کاردانەوەکانی ئەو ململانێیەی کە ماوەی ١٠ ساڵە بەردەوامە، هەڕەشەی دوو هێندەکردنی ئازارەکانی زۆرێک لە دانیشتووانی یەمەن دەکات کە بەدەست هەژاری و بێبەشی و نەبوونی دەرفەتی تەندروستییەوە دەناڵێنن.

 

 دوێنێ ١٣ی تشرینی دووەم، بەڕێوەبەری بەشی چاودێری پەتاکان لە فەرمانگەی تەندروستی تەعز ڕایگەیاند، ڕۆژانە حاڵەتەکانی کۆلێرا بەشێوەیەکی ترسناک لە زیادبووندایە، لە سەرەتای شەپۆلی نوێیەوە  ١٢ی ئەم مانگە ٧ هەزار و ٨٦٢ حاڵەتی گومانلێکراوی تووشبوون بە پەتاکە تۆمارکراوە و لە ناو ئەو حاڵەتانەشدا ٩٠٦ حاڵەتی پشتڕاستکراوەی نەخۆشی کۆلێرا هەیە و ٤٨ حاڵەتی گیانلەدەستدان پەیوەندییان بەو نەخۆشییەوە هەیە.

 

ئەو بەڕێوەبەرە ئاماژەی به وهشدا، ژمارەی گومانلێکراوەکانی تووشبوون بە کۆلێرا کە لە ٢٧ی تشرینی یەکەمدا تۆمارکراون گەیشتووەتە ٦ هەزار و ٨٥٤ حاڵەت، ئەمەش ئاماژەیە بۆ زیادبوونی هەزار و٨ حاڵەت لە ماوەی دوو هەفتەی کۆتایی مانگی ڕابردوودا..

 

سەبارەت بە تووشبووانی پشتڕاستکراوەوە، بەڕێوەبەرەکە ڕوونیکردەوە ١٠١ حاڵەت زیادی کردووە، لە ٨٠٥ حاڵەتەوە بۆ ٩٠٦ حاڵەت بەرزبووەتەوە، گیانلەدەستدان بە کۆلێرا لە ٤٣ کەسەوە بۆ ٤٨ کەس زیادیکردووە، بەمەش ٥ حاڵەتی گیانلەدەستدانی دیکە زیادیکردووە.