لە کۆیە شوێنەوارێکی مێژوویی هەزارەی یەکەمی پێش زایین دۆزرایەوە

بەڕێوەبەرایەتی شوێنەواری کۆیە ئاشکرای کرد، لە کاتی نۆژەنکردنەوەی دوکانێک لە قەیسەری کۆیە شوێنەوارێک دۆزراوەتەوە کە کە مێژووەکەی بۆ هەزارەی یەکەمی پێش زایین دەگەڕێتەوە.

ناوەندی هەواڵ

 

ئەمڕۆ ٢٣ی ئەیلوول، بەڕێوەبەرایەتی شوێنەواری کۆیە لە ڕاگەیاندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئاگادارکراونەتەوە لە دۆزینەوەی شوێنەوارێک کە لەکاتی نۆژەنکردنەوەی دوکانێک لە بازاڕی قەیسەری لە کۆیە دۆزراوەتەوە.

 

ئاماژە بەوەشکراوە، دوای ئاگادارکردنەوەیان دەستیان کردووە بە کاری پشکنین و بۆیان دەرکەوتووە کە ئەو شوێنەوارە مێژووەکەی دەگەڕیتەوە بۆ هەزارەی یەکەمی پێش زایین.