عەفرین، کچ و باوکێک لەلایەن چەتەکانی تورکیاوە ڕفێندران

کچێکی خوێندکار و باوکی لە کاتی گەڕانەوەیان لە حەلەبەوە بۆ عەفرین، لەلایەن چەتەکانی دەوڵەتی تورکیاوە ڕفێندران.

ناوەندی هەواڵ

 

سەرچاوەیەک لە ناوچەی ڕاجۆی عەفرین بڵاویکردەوە، کە ڕۆژی ٢٦ی کانوونی یەکەم خوێندکارێک بەناوی سێلین حەسەنی ٢١ ساڵ و باوکی، عەلی حەسەنی ٥٠ ساڵ، لەلایەن گروپە چەتەکانی سەر بە دەوڵەتی تورکیا ڕفێندراون.

 

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەداوە کە سێلین خوێندکاری زانکۆی حەلەبە و هەفتەیەک پێش ئێستا لەگەڵ باوکی گەڕاوەتەوە بۆ گوندەکەیان، لەو کاتەدا لەلایەن گروپێک چەتەی سەربە دەوڵەتی تورکیا ڕفێندراون و تا ئێستا چارەنووسیان نادیارە.

 

ت.پ