ژنانی سعودی جەختدەکەنەوە دەتوانن ببنە شۆفێری تاکسی
لە ساڵی ٢٠١٨ەوە کە مافی شۆفێری درا بە ژنان لە سعودیە، ژمارەیەک ژن پیشەی بواری گواستنەوەیان هەڵبژاردووە.

لە ساڵی ٢٠١٨ەوە کە مافی شۆفێری درا بە ژنان لە سعودیە، ژمارەیەک ژن پیشەی بواری گواستنەوەیان هەڵبژاردووە.
ناوەندی هەواڵ
دوای چوار ساڵ لە مافی شۆفێری کە دراوە بە ژنانی سعودی، لە ئێستادا پێیان وتراوە کە دەتوانن داوای ئەوە بکەن ببنە تاکسی.
ئەو هەواڵە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتووچۆی سعودییەوە بڵاو کراوەتەوە لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، کە ژنان دەتوانن داوای مۆڵەتی گشتی تاکسی بکەن لە هەر ١٨ خوێندنگای شۆفێریکردن لە شارەکانی سەرانسەری شانشینەکە، لەوانە ڕیاز، جدە، جەزان، عەسیر، نەجران، جۆوف، هاڵ و تەیف.
هونەرمەند لەتیفە ئەلشاڵحوب بە ئاژانسی هەواڵی عەرەبی ڕاگەیاندوە کە پشتگیری ئەو ڕاگەیاندنەی کردووەو وتی: "وەک مێینە، من هەمیشە کێشەم لەگەڵ ئەم بابەتە هەبوو، من هەرگیز هەستم بە ئاسوودەیی نەکرد لە تاکسییەکدا لەگەڵ شۆفێرێکی نێر".
زۆربەی شۆفێرانی تاکسی لە جیهاندا پیاون، بەڵام لە هەندێک وڵات شۆفێری ژنان دەبینن بە دڵنیاییەوە زۆر ئاسوودەترە کاتێک ژنێک دەچێتە تاکسییەکەوە کە شۆفێرەکەی ژن بێت.