فەرمانبەرانی زانکۆی ڕاپەرین لە بایکۆتکردنی دەوام بەردەوامن

فەرمانبەرانی کەمپەیسی قەڵادزێی سەربە زانکۆى ڕاپەڕین بایکۆتی دەوامیان کردو لەبەردەم بینای زانکۆکەیان گردبوونەوە، داوا دەکەن کە مووچەکانیان لەکاتی خۆیدا پێ بدرێت و پلە بەرزکردنەوەیان دەست پێکاتەوە.

ناوەندی هەواڵ 

 

ئەمڕۆ ١٤ی کانونی یەکەم فەرمانبەرانی کەمپەیسی قەڵادزێی زانکۆی ڕاپەرین بۆ سێیەمین ڕۆژ لەسەر یەک  بۆ چەند داواکارییەک گردبوونەوە و ڕایانگەیاند کە لە ئێستادا نە قەیرانی دارایی و نە شەڕی داعش ماوە، بۆیە پێویستە لە کاتی خۆیداو بە ٣٠ ڕۆژ جارێک مووچەیان پێبدرێت و هەروەها پلە بەرزکردنەوەشیان دەست پێبکاتەوە .

 

ئەو فەرمانبەرانە کە بایکۆتی دەوامیان کردووە ئەوەشیان وت لە ئەگەری جێبەجێ نەکردنی داواکاریەکانیان بەردەوام دەبن لە بایکۆتکردنی دەوام و درێژە بە گردبوونەوەکەیان دەدەن.