دەوڵەتی تورک دوو ماڵی لە شارباژێری سلێمانی بۆردوومان کرد

لە ڕێگەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە دەوڵەتی داگیرکەری تورک دوێنێ دووجار سنووری شارباژێڕی سەر بە پارێزگای سلێمانی بۆردوومان کرد.

ناوەندی هەواڵ

 

پاشنیوەڕۆی دوێنێ ١٧ی نیسان، فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک، دوو جار لەسەریەک ناوچەی مەدەنی نشینی لە شارباژێڕی سەر بە پارێزگای سلێمانی بۆردوومان کرد.

 

کامەران حەسەن، قایمقامی ماوەت لەبارەی بۆردوومانەکەوە ڕایگەیاند، تورکیا دووجار بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان ناوچەی شارباژێڕی بۆردوومان کردووە، سەرەتا خانوویەکی بەتاڵی لە گوندی کرنەگرگاش کردووەتە ئامانج، کە هیچ کەسێکی تێدا نەبووە و جگە لە زیانی ماددیی بۆردوومانەکە زیانی گیانیی نەبووە.

 

ڕاشیگەیاندووە، لە بۆردوومانی دووەمدا، دارستانی تەژە و شیلانەی لە سنووری شارباژێڕ کردووەتە ئامانج و زیانی ژینگەیی و ماددیی هەبووە.