ئەنجومەنی مافی مرۆڤ پێداچوونەوە بە ڕاپۆرتەکانی پەیوەست بە پێشێلکردنی مافەکان دەکات

لە ماوەی یازدە ڕۆژدا ئەنجومەنی مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان لە جنێڤ تاوتوێی بارودۆخی مافەکانی مرۆڤ لە سەرانسەری جیهان دەکات، هەروەها باس لەو پێشێلکاریانە دەکات کە ژنان لە ئەفغانستان تووشی دەبن.

ناوەندی هەواڵ

 

کۆبوونەوەی ئەنجومەنی مافی مرۆڤ تیشکی خستە سەر پێشێلکردنی مافەکان لە ئەفغانستان کە لەژێر دەسەڵاتی تاڵیباندایە، هەروەها کە سنووردارکردنی توندی بەسەر ماف و ئازادییەکاندا سەپاند.

 

گروپی کاری ئەنجومەنی مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان لە جنێڤ، چل و شەشەمین کۆبوونەوەی خۆی بە مەبەستی گرنگیدان بە پێداچوونەوە بە ڕاپۆرتەکانی تۆمارەکانی مافی مرۆڤ لە ئەفغانستان ئەنجامدا، کۆبوونەوەکە لە نێوان ٢٩ی نیسان تا ١٠ی ئایار بەڕێوەدەچێت.

 

ئەفغانستان یەکێکە لەو ١٤ وڵاتەی کە لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان تۆماری مافی مرۆڤیان لێکۆڵینەوەی لێدەکرێت.

 

ئەو پێشێلکارییە بەربڵاوانەی کە لە ئەفغانستان لەلایەن تاڵیبانەوە بەرامبەر ژنان ئەنجام دراون، وەک زەوتکردنی مافی خوێندن و کارکردن، یەکێک بوو لە خاڵە سەرەکییەکانی ڕەخنە کە لە کۆبوونەوەکە تیشکی خستە سەر، ئەمەش هۆکارە بۆ ئەوەی ببێتە هۆی زیادبوونی فشارەکانی مافی مرۆڤ لەسەر تاڵیبان.

نوێنەرانی بەریتانیا و بەلجیکا پرسیاریان لەبارەی مامەڵەی تاڵیبان لەگەڵ ژنان کرد، دوای ئەوەی تاڵیبان سنووردارکردنی توندی بەسەر ماف و ئازادییەکانی خەڵکی مەدەنیدا و بەتایبەتی ژنان سەپاند.

 

ڕەوشی مافی مرۆڤ لە ئەفغانستان پێشتر لە ٢٠٠٩، ٢٠١٤ و ٢٠١٩ لە ئەنجومەنی مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان تاوتوێ کرا.