ژمارەی ئەو کەسانەی لە غەززە گیانیان لەدەستداوە گەیشتە ٣٤ هەزار و ٥٣٥ کەس

لە کەرتی غەززە کە هێرشەکانی ئیسرائیل بێ وەستان بەردەوامن، ژمارەی ئەو کەسانەی گیانیان لەدەستداوە گەیشتە ٣٤ هەزار و ٥٣٥ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش ٧٧ هەزار و ٧٠٤ کەسە.

ناوەندی هەواڵ

 

وەزارەتی تەندروستی فەلەستین لێدوانێکی سەبارەت بە هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە، کە ٢٠٧ ڕۆژە بەردەوامە، بڵاو کردەوە و ئاماژە بەوە کراوە، لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٤٧ فەلەستینی دیکە لە هێرشەکانی سەر کەرتی غەززە گیانیان لەدەستداوە و ٦١ کەسی دیکەش بریندار بوون.

 

هەروەها ئەوەش هاتووە، کە ژمارەی ئەو کەسانەی لە هێرشەکەی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە گیانیان لەدەستداوە، لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ەوە گەیشتووەتە ٣٤ هەزار و ٥٣٥ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش ٧٧ هەزار و ٧٠٤ کەسە، هەروەها دووپاتیشی کرایەوە، هێشتا تەرمی مردوو لە ژێر وێرانە و لەسەر ڕێگاکاندا هەیە.