بۆردومانی سەر ئوم دورمان ٥ هاوڵاتی مەدەنی کوشت و ١٧ی دیکەشی بریندارکرد

لە بۆردومانێکدا لە ناوچەی عومبادەی شاری ئوم دورمان لە ڕۆژئاوای خەرتوم، بەلایەنی کەم ٥ هاوڵاتی مەدەنی کوژران و ١٧ کەسی دیکە برینداربوون.

ناوەندی هەواڵ

 

ناکۆکییەکانی نێوان سوپاو هێزەکانی پشتیوانی خێرا لە سودان لە مانگی چوارەمیدا بەردەوامەو لانیکەم سێ هەزار کەس کوژراو و زیاتر لە سێ ملیۆن کەس ئاوارە بوون، پێکدادانەکان لە دارفۆر تەواوی گوند و گەڕەکەکانی وێران کردووە، لە کاتێکدا خەڵکی مەدەنی لە گۆڕە بەکۆمەڵەکاندا نێژراون لەلایەن هێزەکانی پشتیوانی خێرا (RSF) و میلیشیاکانی عەرەبی هاوپەیمان.

 

ڕۆژی ١٦ی تەمموز لە ناوچەی ئوم دورمان لە ڕۆژئاوای خەرتوم لە کاتێکدا موشەکەکان ئاڕاستەی ناوچەکە دەکرا،  

٥ هاوڵاتی مەدەنی کوژران و ١٧ کەسی دیکە برینداربوون.

 

لە لایەکی دیکەوە چالاکوانان لە "ژووری فریاکەوتنی ئومبەدا" (یەکەیەکی خۆبەخش کە خزمەتگوزاری پزیشکی لە گەڕەکەکان دابین دەکات دوای ئەوەی نەخۆشخانەکانی خەرتووم لە کارکردن وەستاون) وتیان: ئەو بۆمبانەی کە لە گەڕەکی ئومبادا ئەلسەبیل لە ڕێگای نۆیەم کەوتنە خوارەوە زیاتر لە ٢٢ هاوڵاتی بریندار کرد.

 

ئاماژە بەوەشکراوە، لەوانەیە ژمارەکە زیاد بکات بەهۆی ئەو تەرمانەی لەژێر داروپەردووەکاندا دۆزراونەتەوە.