چوار منداڵ لە دارستانی ئەمازۆن دۆزرانەوە

دوای دوو هەفتە لە تێکشکانی فڕۆکەکەیان، چوار منداڵ بە زیندوویی لە دارستانی ئەمازۆن دۆزرانەوە.

ناوەندی هەواڵ

 

دوای تێکشکانی فڕۆکەیەک لە ١ی ئایاردا، چوار منداڵ کە برای یەکترن و لە ڕووداوەکەدا بێسەروشوێن ببوون، دۆزرانەوە، بەڵام دایکیان گیانی لەدەستداوە.

 

تەمەنی منداڵەکان ١٣ ساڵ و ٩ ساڵ و ٤ ساڵە و یەکێکیان تەمەنی تەنها ١١ مانگە، لەکاتی گەڕان بەدوای ونبوواندا مەمەشیرێکی منداڵ و میوەیەکیان دۆزیوەتەوە، کە نیوەی خوراوە و نیوەی ماوەتەوە، ئەوەش زیاتر دڵنیای کردوونەتەوە لەوەی منداڵەکان هێشتا لە ژیاندا ماون.

 

دارستانەکانی ئەمازۆن درەختی بەرزی تێدایە کە بەرزییەکەی دەگاتە ٤٠ مەتر لەگەڵ بوونی ئاژەڵی دڕندە و بارانی بەخوڕ، کە ئەمەش پرۆسەی گەڕان و پشکنینەکەی قورستر کردبوو.