"بە ڕێگرییەکانی شەهبا، دەیانەوێت ڕێگای کۆچ بکەنەوە"

ئارین بەکر، هاوسەرۆکی دەستەی کاروباری کۆمەڵایەتی هەرێمەکانی عەفرین-شەهبا تیشکی خستەسەر ڕێگرییەکانی حکومەتی شام لەسەر شەهباو :دەیانەوێت ڕێگای کۆچ بکەنەوە.

حەسنا محەمەد

 

شەهبا- لەڕۆژی داگیرکردنی عەفرینەوە تا ئێستا، دانیشتوانەکەی لە کۆچبەریدا ڕووبەڕووی سیاسەتی لەناوبردن و وێرانکاری بوونەتەوە، حکومەتی شام بە ڕێگری لەسەر ناوچەی شەهبا لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، کە کۆچبەرانی عەفرین و هاوڵاتیانی ڕەسەنی ناوچەکە تێیدا دەژین، دەیەوێت جارێکی دیکە خەڵکی ئەم ناوچەیە کۆچ بکەن، لەم دواییانەدا تیمی چوارەمی سەر بە حکومەتی شام فشارەکانی  بۆ سەر خاڵێ پشکنینی نێوان حەلەب و ناوچەی شەهبا چڕکردەوە.

 

سەرەڕای ئەوەش، بەگوێرەی دەرفەت و پێداویستییەکانی ئێستا لە دەستی دەستەی کاروباری کۆمەڵایەتی هەرێمەکانی عەفرین-شەهبا، هەوڵ دەدەن لەم گەمارۆیەدا بە هاوبەشی پێداویستییەکانی خەڵک دابین بکەن بۆ ئەوەی بتوانن پشتیوانی لە بەردەوامی بەرخۆدانی خەڵک بکەن، ئارین بەکر، هاوسەرۆکی دەستەی کاروباری کۆمەڵایەتی هەرێمەکانی عەفرین-شەهبا، باسی ڕێگری حکومەتی شام و ئامانجەکەی کرد.

 

لەگەڵ داخستنی ڕێگاکانی شەهبا، کێشەکانی ژیان زیادیان کرد

ئارین بەکر لە سەرەتای قسەکانیدا باسی کۆچکردنی خەڵکی عەفرین و نیشتەجێبوونی لە شەهبا کرد و وتی: پێنج ساڵ بەسەر کۆچی خەڵکی عەفرین لە شوێنەکانی خۆیان تێپەڕی،  نیشتەجێبوونیان لە ناوچەکانی شەهبا ئاسان نەبوو، چونکە ژیان لەم ناوچەیە سەختتر بوو، پێنج کامپی کۆچبەران لە شەهبا هەیە، کە تێیدا خەڵک ڕۆژانە بەردەوامن لە بەرخۆدان، ڕێکخراوەکان و کۆمەڵەکان لە مەیدانی بەرخۆداندا خەڵکیان ڕێکخست و هاوکاربوون، حکومەتی شام بۆ ماوەی پێنج ساڵە بەربەست بۆ هەرێمی شەهبا دروست دەکات، یەکێک لە ئاستەنگەکانی ژیان کە ڕووبەڕووی بەرخۆدانی خەڵک دەبێتەوە، گەمارۆدانی ناوچەکەیە.

 

"دەیانەوێت جارێکی دیکە دەرگای کۆچکردن بکەنەوە"

ئارین بەکر ئامانجی چڕکردنەوەی گەمارۆی حکومەتی شامی ئاشکرد کردو وتی: ئامانجی حکومەتی شام بە چڕکردنەوەی گەمارۆکانی لەسەر شەهبا دەیەوێت جارێکی دیکە خەڵکەکە کۆچ بکەنەوە و دەستبەرداری بەرخۆدانەکانیان بن، ئەمە سیاسەتی حکومەتی شامە، بەڵام گەل لە ناوچەی بەرخۆدان بڕیاریان داوە بگەڕێنەوە بۆ عەفرین و بەردەوام بن لە بەرخۆدانیان لە شەهبا، تیمی چوارەمی سەر بە حکومەتی شام بەربەست  لەبەردەم خاڵەکانی پشکنین دادەنێت و ڕێگە نادات پێداویستیە تەندروستی و ژیانییەکان بێنە ناو ناوچەکەوە، لەگەڵ ئەوەشدا فشارێکی زۆر دەخەنە سەر خەڵک.

 

داوای هەڵوەشاندنەوەی ڕێگری و گەمارۆکان

ئارین بەکر داوای لە شوێنە پەیوەندیدارەکان کرد گەمارۆکانی حکومەتی شام لەسەر ناوچەکە لاببەن بۆ ئەوەی هەندێک کەس بتوانن بە ئارامی بژین و وتی: داوا لە هەموو ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان دەکەین گەمارۆکانی حکومەتی شام لەسەر کۆچبەرانی عەفرین و هاوڵاتیانی شەهبا لاببەن بۆ ئەوەی ژیان ئارام بێتەوە، هەروەها خەڵکی شەهبا بەردەوامن لە بەرەنگاربوونەوەی ئەم سیاسەتی قڕکردنەی حکومەتی شام، ئەوان هەمیشە دەڵێن کە هەرگیز تەسلیمی سیستمی هەژمونی نابن چونکە گەڕانەوەی عەفرین بە بەرخۆدانی ئەوان بەدی دێت.