لە باکووری غەززە خزمەتگوزاری تەندروستی نەما

ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی ڕایگەیاندووە کە ئیسرائیل ڕێگری دەکات لە گەیشتنی هاوکارییەکان بۆ غەززە، کە نزیکەی هیچ خزمەتگوزارییەکی تەندروستی لە باکووردا نەمایە.

ناوەندی هەواڵ

 

ئیسرائیل لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ەوە بەردەوامە لە هێرشەکانی بۆ سەر غەززە. لە هێرشەکاندا کە ژنان و منداڵان دەکەنە ئامانج، ڕۆژانە هەزاران کەس ناچار دەکرێن کۆچ بکەن، لە دواین ڕاگەیەندراویشدا ئاماژە بەوە کراوە، ٤٠٠ هەزار فەلەستینی لە باکووری غەززە گیریان خواردووە.

 

تیدرۆس ئەدهانۆم، بەڕێوەبەری گشتیی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی لە هەژماری دیجیتاڵی میدیایی خۆیدا ڕایگەیاند، دوو نوێنەرایەتی کە دەچوونە باکووری غەززە جارێکی دیکە ڕێگرییان لێکرا.

 

"چیتر چاودێری تەندروستی ناکات"

هەروەها هۆشدارییەک بە ئیسرائیل درا کە داواکارییەکانی ئاوارەبوونی زۆرەملێ ڕابگرێت و نەخۆشخانەکان بپارێزێت، لە باکووری غەززە نزیکەی هیچ خزمەتگوزارییەکی تەندروستی نییە، خەڵک هیچ شوێنێکیان نییە بۆ ئەوەی بۆی بچن، ژیانی خەڵک پەیوەستە بە تەندروستییەوە، کار بۆ ئەنجامدانی ئاگربەست بکەن، هەموو ئەو کەسانەی لەم ململانێیەدا گیریان خواردووە پێویستیان بە ئاشتییە.