فەریدە شەنگالی: لە دژی هێرشەکان سەردەمی بەرخۆدان و تێکۆشانە

فەریدە شەنگالی، ئەندامی تەڤگەری ئازادی ژنانی ئێزدی، هەڵسەنگاندن بۆ پێشکەوتنە سیاسییەکانی ئەم دواییەی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیای بۆ سەر شەنگال کرد و داوای لە کۆمەڵگەی ئێزدی کرد لەبەرامبەر هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا و یارییەکانی پەدەکە هۆشیاربن.

نوژین ئێزدی

 

شەنگال- فەریدە شەنگالی، ئەندامی تەڤگەری ئازادی ژنانی ئێزدی، پلانی دەوڵەتە داگیرکەرەکانی لەسەر شەنگال و پێشکەوتنە سیاسییە ناوخۆییەکان و سەرکەوتنی ئیرادەی گەلی کورد لە هەڵبژاردنەکاندا هەڵسەنگاند و ئاماژەی بەوەکرد، کۆمەڵگەی ئێزدی لە بەرامبەر هێرشەکانی دەوڵەتی تورک و پەدەکەی هاوکاریدا بەرخۆدان دەکات و وتی: لە مێژوودا کۆمەڵگەکەمان هەمیشە بەرخۆدانی کردووە، ئەمجارەش بەرخۆدان دەکات و پلانەکانی دوژمن پووچەڵ دەکاتەوە.

 

"لە دایکانی باکووری کوردستان هێزمان بەدەستهێناوە"

فەریدە شەنگالی پیرۆزبایی سەرکەوتنی هەڵبژاردنەکانی باکووری کوردستانی کرد و وتی: سەرەتا پیرۆزبایی سەرکەوتنی باکووری کوردستان دەکەین لە هەڵبژاردنەکاندا، ئەو بەرخۆدانەی کە ڕوویدا، دەسەڵاتی بە هەموو کوردستان بەخشی، بەرخۆدانی دایکان لە بەرامبەر سەرکوتکردن و دۆزی مافەکانیان بەهێزی کردین، بارودۆخی سیاسی کوردستان بەگشتی پێکەوە گرێدراوە، ئەردۆغان لە تورکیا کەوت و دوای کەوتنی ئەردۆغان، هێرشی جۆراوجۆریان دەستپێکرد، لەبەر ئەوە دەستیکرد بە کۆبوونەوەی ترافیکی، ئەردۆغان بەنیازە لە ٢٢ی نیسان سەردانی بەغدا بکات هەروەها ئەوە نیشان دەدات کە پلان و ڕێککەوتن هەیە، لەوانەیە هیچ شتێک بە ڕوونی باس نەکرابێت، بەڵام ڕێککەوتنێک هەیە بۆ دەستپێکردنی هەنگاوێکی نوێ، گەیشتنی ئەردۆغان بۆ عێراق مەترسییەکی گەورە دروست دەکات، بەتایبەتی بۆ شەنگال و مەخمور.

 

"عوسمانییەکان دوژمنی ڕەگی ئێزدییەکانن"

فەریدە شەنگالی باسی لەوەکرد، دیدار و پلانەکانی نێوان عێراق و تورکیا ئاسایی نین و جەختی لەوە کردەوە کە دەبێت هەمووان ئامادە بن بۆ بەرخۆدان و وتی: دەبێت گەلەکەمان ئاگادار بێت کە هاتنی ئەردۆغان بۆ عێراق بۆ خۆشی نییە، هەنگاوەکەیان ئەوەیە کە هێڵی حەریری بەدەستبهێنن، کە لە لایەنی نەینەوایە، داوا لە هەموو کەسێک دەکەین کە هێرش کرا نەڵین بۆسەر خۆبەڕێوەبەری یان یەبەشەیە، هەموو کەس دەزانێت کە عوسمانیەکان دوژمنی ڕەگی ئێزدییەکانن. ئەوان دەیانەوێت ئەوە بکەن کە لە عەفرین ئەنجامیان داوە، لە عەفرین ٢٥ گوندی ئێزدی هەبوون، بەڵام ئێستا هیچ کامیان ناتوانن بڵێن من ئێزدیم، ئامانجی تورکە عوسمانییەکان ئەوەیە کە کۆمەڵگە لە کولتوور و باوەڕەکانیان دوور بخاتەوە، ئەم جەنگە جەنگی بوون و نەبوونە بۆ کۆمەڵگەکەمان، ئەگەر جەنگ هەبێت کۆمەڵگەی ئێزدی بەرخۆدانێکی بێهاوتا دروست دەکات، ئەگەر دژی یارییەکانی دەوڵەتی تورکیا و عێراق نەوەستین و بەرخۆدان نەکەین، ئەوا دۆخەکە خراپ دەبێت.

 

"ئارامی شەنگال خراپتر دەکەن"

فەریدە شەنگالی ڕایگەیاند، ئامانجی یارییەکانی عێراق و تورکیا و پەدەکە ناسەقامگیری ناوچەکەیە و وتی: بە پشتیوانی پەدەکە شەنگال لەلایەن تورکیاوە تۆپباران دەکرێت و گەنجانی ئێزدیمان شەهید دەبن، پارێزگاری موسڵ لەگەڵ پەدەکە کۆبوونەوە هەروەها ئەو ڕێککەوتنە لەلایەن هەندێک لە سەرکردەکانەوە ڕەتکرایەوە و کۆمەڵگە دژی ئەو ڕێککەوتنە بوو، نابێت هیچ ناکۆکییەک لە نێوان ئێمەدا هەبێت وەک ئێزدی، ئامانجی پەدەکە دروستکردنی ناسەقامگیری و پێکدادانە لە نێوان سەرۆک هۆزەکان لە شەنگال، ئەوانەی لە کۆبوونەوە و ڕێککەوتنەکەدا ئامادەبوون ئەو کەسانە بوون کە منداڵان و ژنانی ئێزدییان ڕفاند و لە بازاڕەکاندا دەیانفرۆشتن، ئەوانەی پشتیوانی لە خیانەتکار دەکەن، ئێمە وەک ئێزدی قبوڵیان ناکەین.

 

"بێدەنگی نیشانەی قبوڵکردنە"

فەریدە شەنگالی ڕایگەیاند، دەوڵەتی عێراق پشتیوانی لە هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا دەکات و وتی: پەدەکە بە ڕوونی پشتیوانی لە دەوڵەتی تورکیا دەکات، بەڵام عێراق بە بێدەنگی پشتیوانی لە تورکیا دەکات، هەرچی لە شەنگال و مەخمور ڕوودەدات، عێراق بێخەمە، ئەمە ئەوە نیشان دەدات کە عێراق پشتیوانی لە هێرشەکان دەکات، بەڵام ئێمە وەک کۆمەڵگەی ئێزدی دژی هەموو ئەو سیاسەتانە دەوەستین کە لە کۆمەڵگەکەماندا ڕوودەدات، لە دژی دەوەستینەوە و بەتاڵی دەکەینەوە، ڕێگە نادەین مەترسی لەسەر شەنگال دروست ببێت،، دوای ٧٤ فەرمان، کە زۆربەیان لە دەستی عوسمانیەکان بوون، نەکوژراین و بەرخۆدانمان کرد و جارێکی دیکە بەرخۆدان دەکەین.

 

"ئێستا کاتی بەرخۆدان و تێکۆشانە"

لە کۆتایی قسەکانیدا فەریدە شەنگالی، ئەندامی تەڤگەری ئازادی ژنانی ئێزدی داوای بەرخۆدانێکی بەهێزی لە دژی هەموو هێرشەکان کرد و وتی: هیوای ئێمە بۆ هەموو لایەنەکانی شەنگال، سەرکردەکان، ڕێبەران، ئایینییەکان و هەموو ئەوانەی لە شەنگال دەژین ئەوەیە کە هەموومان لە دژی عوسمانیەکان بێدەنگ نەبین، پێویستە ئێزدییەکان ئاگاداری سیاسەتی پەدەکە بن، ئەوان ڕێگری لە کۆچبەرانی ئێمە دەکەن لە کەمپەکاندا، ڕێگە بە گەلەکەمان نادەن لەوێوە بگەڕێنەوە بۆ خاکی خۆیان، دەیانەوێت وەک چەکێکی سیاسی بۆ خۆیان بەکاریان بهێنن، دەیانەوێت سیاسەت بە ئێزدییەکانەوە بکەن، بۆیە پێویستە کۆمەڵگەکەمان بەرەو چیاکانی شەنگال بجوڵێت و خاوەنداری لە ئێزدییەتی خۆی بکات، هەرگیز ڕێگەنادەین مێژوومان لەناو بچێت، لە مێژوودا کۆمەڵگەی بەرخۆدانی کردووە، ئەمجارەش بەرخۆدان دەکات و پلانەکانی دوژمنەکان بەتاڵ دەکاتەوە.