ڕۆژنامەنووس دیلان ئۆیناش دوای پێنج جار ڕێگریکردن لێی ئازاد کرا

ڕۆژنامەنووس دیلان ئۆیناش، کە پێنج جار ئاستەنگی بۆ ئازادبوونی دروست کرا، لە زیندانی سنجان ئازاد کرا.

ئەنقەرە

 

ڕۆژنامەنووس دیلان ئۆیناش، کە لە ساڵی ٢٠١٦ ەوە بە تۆمەتی "ئەندامبوون لە ڕێکخراوێکی نایاسایی" لە زیندانی ژنانی ئەنقەرە دەستگیرکراوە ئازاد کرا، لەلایەن خێزانەکەی و هاوڕێ ڕۆژنامەنووسەکانی و پارێزەرەکانی ئەندامانی کۆمەڵەی پارێزەرانی ئازادی "OHD" ئۆینەش لە دەروازەی زیندان پێشوازی لێکرا.

 

بەڕێوەبەرانی زیندان زانیارییان دابوو کە لە کاتژمێر ١٢:٣٠ دیلان ئۆیناش ئازاد دەکرێت، بەڵام بۆ ماوەی ٨ کاتژمێر بەبیانووی ئەوەی "پرۆسەکە بەردەوامە" ئازاد نەکرا، دوای ئازادکردنیشی بە دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی" پێشوازی لێکرا و وتارێکی کورتی پێشکەش کرد و سڵاوی لە زیندانییەکان کرد، کە لە بەرامبەر گۆشەگیری بەرخۆدان دەکەن.

 

ئازادکردنی ٥ جار ئاستەنگ کرا

سزای دیلان ئۆیناش، خەباتکاری ڕۆژنامەی ئازادی وڵات، لە ٢٦ی نیسانی ٢٠٢٢ کۆتایی هات، لە ٢٧ی نیسان بەبیانووی ئەوەی "هیچ دڵخۆشییەک نییە" لە دەرەوەی یاسا سزا درا، لە ٢١ی تەمووزی ٢٠٢٢، دیلان ئۆیناش بۆ جاری دووەم چووە بەردەم لیژنە و سزاکەی بۆ ٦ مانگ درێژ کرایەوە، لە ٢١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣، بۆ جاری سێیەم چووەوە بەردەم لیژنە و بەبیانووی هەبوونی سزای دیسپلین ئازاد نەکرا، بۆ جاری چوارەم لیژنەکە کۆبووەوە و جارێکی دیکە بە بیانووی ئەوەی دیلان ئۆیناش پەشیمانی دەرنەبڕیوە، ڕێگری لە ئازادکردنی کرا و بۆ ٦ مانگی دیکە سزاکەی درێژ کرایەوە، دوایین جار ئازادکردنی بۆ ئەیلوولی ٢٠٢٣ درێژ کرایەوە.