کۆنگرەی ستار داوای لە پەدەکە کرد: عەزیمە ئارسون ئازاد بکەن

کۆنگرەی ستار ڕایگەیاند کە پەدەکە بەرپرسیارە لە چارەنووسی سیاسەتمەداری کورد، عەزیمە ئارسون کە دەستبەسەرە و داوای لە حکومەتی باشووری کوردستان کرد عەزیمە ئارسون ئازاد بکات.

ناوەندی هەواڵ

 

ئەنجومەنی کۆنگرەی ستار سەبارەت بە دەستبەسەرکردنی سیاسەتمەداری کورد عەزیمە ئارسون، خەڵکی شرناخی باکووری کوردستان، کە ویستبووی ڕۆژی ٢ی ئایار لە فڕۆکەخانەی هەولێرەوە بچێتە دەرەوەی وڵات بۆ وەرگرتنی چارەسەر و لەلایەن هێزەکانی ئاسایشی پارتی دیموکراتی کوردستان-پەدەکەوە دەستبەسەر کرا، ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.

 

کۆنگرەی ستار سەرنجی بۆ دۆخی تەندروستی عەزیمە ئارسون ڕاکێشا و داوای لە حکومەتی باشووری کوردستان کرد، دەستبەجێ هاوڕێکەیان ئازاد بکەن و ڕێگەی پێبدەن بچێتە ئەوروپا بۆ وەرگرتنی چارەسەر، لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، پەدەکە بەرپرسیارە لە ژیانی عەزیمە ئارسون، ە تا ئێستا چارەنووسی نادیارە.