لە هەولێر ژنێک کوژرا و بکوژ دەستگیر نەکراوە

لە شاری هەولێر ژنێک لەلایەن هاوژینی پێشوویەوە بە گولـلە کوژرا و هێزە ئەمنییەکان بکوژەکەیان دەستگیر نەکردووە.

ناوەندی هەواڵ

 

لە درێژەی عەقڵیەتی پیاوسالاری و کوشتنی ژنان بەدەستی کەسانی ناسیاو و نزیکیان، ئێوارەی دوێنێ، ١٨ی شوبات ژنێک بەناوی "شاجوان سەباح"، تەمەن ٢٢ ساڵ، لەلایەن هاوژینی پێشوویەوە لە ناو بازاڕی ناحیەی قوشتەپەی سەر بە پارێزگای هەولێر بە گولـلە کوژرا.

 

پۆلیس دەستی بە لێکۆڵینەوە کردووە و تائێستا بکوژەکە خۆی ڕادەستی هێزە ئەمنییەکان نەکردووە.

 

ئەوە لە کاتێکدایە تەنها لە مانگی کانوونی دووەمی ئەمساڵ ١٠ ژن لە ناوچە جیاجیاکانی باشووری کوردستان کوژراون و ناچار بە خۆکوشتن کراون و بە گوماناوی گیانیان لەدەستداوە.