"پێویستە ژن و کۆمەڵگەکەمان نەبنە یاری دەستی دوژمن"
ڕیم جەوهەر، بەڕێوەبەری ئاسایشی ناوخۆی ژنان باسی لە هێرشەکان بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان کرد و ئاماژەی بەوەدا کە ئەوان بۆ ئاشتی و ئاسایشی خەڵک لە ئەرکدان.
سۆرگوڵ شێخۆ
حەسەکە- یەکێک لەو هێزانەی کە باری ئەمنی و ئاسایشی مەدەنیی پاراستووە و ماوەی ٢٤ کاتژمێر لە ئەرکدایە، هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی ژنانن، لە ناوچەی زرگانی کانتۆنی حەسەکە- باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی ژنان ڕۆڵێکی گرنگیان هەیە لە بەرقەرارکردنی ئاشتی بۆ ژنان و کۆمەڵگە، لە ڕووی ئەمنی و پاراستنی کۆمەڵگەدا کاردەکەن و هەوڵدەدەن ببن بە بەربەستێک لە دژی شەڕی تایبەتی دژ بە کۆمەڵگە.
ڕیم جەوهەر، بەڕێوەبەری ئاسایشی ناوخۆی ژنان باسی لە هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی کرد بۆ سەر ناوچەکە و وتی: وەک چۆن لە سەردەمی ڕژێمی بەعسدا چەک و ماددە هۆشبەرەکان هێنرانە ناو کۆمەڵگەوە، ئێستاش وەهایە، بەڵام ئەمجارە دەوڵەتی تورک ئەو کارە ئەنجامدەدات و کەسانی لاواز و سیخوڕەکانیان هاوکارییان دەکەن، وەک هێزێک توانیومانە و هەوڵەکانمان بۆ ڕێگریکردن لە ماددە و کەرەستەکان و دەربازبوونی چەک بۆ هەرێم و کۆمەڵگەکەمان بۆ ڕێکخستنیان لە دژی ئێمەو دەست بەسەر لەشفرۆشی و ماددە هۆشبەرەکان بگرێت".
"پێش خۆمان، ڕێوشوێن بۆ کۆمەڵگە دەگرینەبەر"
ڕیم جەوهەر، ئاماژەی بەوەکرد کە دەوڵەتی تورک یاسا نێودەوڵەتییەکانی پەیوەست بە شەڕ پێشێل دەکات و گوند و ماڵی هاوڵاتیان بە تۆپبارانەکان دەکاتە ئامانج، "ئێستا تەنیا ٧٠٠ مەتر لە نێوان ئێمە و داگیرکەراندا هەیە، جگە لە گوند و ماڵی مەدەنی، ناوەندی ئەمنی ئێمەیان کردە ئامانج، بەڵام ئیرادە و بوێریی هەموو هێرشەکانی بەتاڵ کردەوە، دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر و چەتەکانیش یاسا نێودەوڵەتییەکانی پەیوەست بە شەڕ پێشێل دەکەن، کاتێک شتێک ڕوودەدات، ئێمە خەڵکی مەدەنی دەپارێزین و ڕێگای خۆمان دۆزیوەتەوە بۆ ئەوەی کە کاتێک بۆردومانەکە ڕوودەدات ڕوو لە کوێ بکەن، پێش خۆمان پارێزگاری لەوان دەکەین، بە دڵنیاییەوە ئێمە و خەڵکەکە یەکین و کاتێک بریندار دەبن، دەیانبەینە نەخۆشخانە".
"دەبێت هەموومان ئاگاداری پلانەکانی دوژمن بین"
ڕیم جەوهەر داوای لە ژنان و کۆمەڵگە کرد کە لە دژی شەڕی تایبەت هۆشیار بن و وتی: پێویستە ژنان و گەلەکەمان بە گشتی هۆشیار بن، هەزاران ساڵە لەسەر ئەم خاکە دەژین ئەوان نابێت ببنە یاری دوژمن، ڕەشبگیری یەکتر و ئەو سەرلێشێواوییەی کە سەرهەڵدەدات هەموو ئامانجی شەڕی تایبەتن، بۆیە داوا لە کۆمەڵگەکەمان دەکەین و دەڵێین لە ڕاستیی خۆمان دوور مەکەونەوە، پێکەوە دەتوانین هەموو پلانەکانیان بەتاڵ بکەینەوە، ئێمە لێرەین بۆ گەل و گەلیش بۆ ئێمە، دەبێت پێکەوە بەهێزتر بین.