هەڵمەتی #YOURSILENCEKILLS بۆ دەرخستنی تاوانەکانی دەوڵەتی تورکیا
کۆمەڵێک ئینتەرناسیۆنالیست لە ڕۆژئاوای کوردستانەوە دەیانەوێت بە هەڵمەتێک لە تویتەر، تاوانە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورک لە کوردستان بخەنە بەرنامەی کاری گشتیەوە، کەمپینەکە ڕۆژی یەکشەمە دەست پێدەکات لە ژێر هاشتاگی #بێدەنگی تۆ دەکوژیت.
ناوەندی هەواڵ
گروپێک ئینتەرناسیۆنالیست لە ناوچەکانی خۆبەڕێوەبەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا دەیانەوێت بە هەڵمەتێک لە تویتەر، تاوانەکانی جەنگی دەوڵەتی تورک لە کوردستان بخاتە بەرنامەی کاری گشتیەوە.
لە کەمپینەکەدا کە بڕیارە بە هاشتاگی بێدەنگی تۆ دەکوژێت- (#YOURSILENCEKILLS) ڕۆژی یەکشەممە، ٢٣ی تشرینی یەکەم لە کاتژمێر ٢:٠٠ی پاشنیوەڕۆ دەستپێبکات، بانگەواز بۆ ئەمانە دەکرێت:
-تاوانە جەنگییەکانی تورکیا لە باکووری رۆژهەڵاتی سووریا و باشووری کوردستان نادادپەروەرانە هاوار دەکات و بێدەنگی نێودەوڵەتی ئەمە دەخنکێنێت، هێرشی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان لە سەرانسەری ڕۆژئاوا و تاوانە بێشومارەکانی سەر دانیشتوانی ئەو ناوچانەی تورکیا داگیری کردووە، تەنیا بە شکاندنی ئەو بێدەنگییە کوشندەیەی کە بەسەریاندا زاڵە و بە پشتیوانیکردنی خەڵک لە بەرخۆدانیاندا دەتوانرێت بوەستێنرێت.
-لە چیاکانی باکووری کوردستان کە نزیکەی ١٠٠ ساڵە لەلایەن تورکیاوە داگیرکراوە، هێزەکانی تورکیا چەکی کیمیایی بەکاردەهێنن بۆ دەرکردنی ئەو گەلە کوردە خۆڕاگرانەی کە خەبات دەکەن بۆ دانپێدانان و مافە سەرەتاییەکانی مرۆڤ، تورکیا شوێنەواری خوێن لە تورکیاوە دەکێشێت بۆ ناو کوردستان و ئەرمینیا و لیبیا.
-بە هەموو شێوەیەک، لە هەموو شوێنێکدا، دەبێت تاوانەکانی تورکیا ئاشکرا بکەین و بپرسین بۆچی دەوڵەت و میدیاکان بێدەنگ دەبن، کاتێک بۆمب دەکەوێتە سەر قوتابخانەکان یان گازی ژەهراوی قەدەغەکراوی نێودەوڵەتی دژی مرۆڤ بەکاردەهێنرێت؟
-بەم هەڵمەتە داوای ناڕەزایەتییەکی بەرز و داهێنەرانە دەکەین کە ئەو پەیامە بگەیەنێتە ڕای گشتی لە هەموو شوێنێک، ئێمە بێدەنگ نابین کاتێک خەڵک دەکوژرێن، بەردەوام نابین لە بەرگەگرتنی بێدەنگی سەبارەت بە تاوانە جەنگییەکانی تورکیا.
هەروەها ئینتەرناسیۆنالیستەکان جەخت لەوە دەکەنەوە، "گرنگە پێش دەستپێکردنی ڕاستەقینەی چالاکییەکە هاشتاگی هەڵمەتەکە بەکارنەهێنرێت"، لە ماڵپەڕەکەیاندا گروپەکە پێشنیاری کرداری جۆراوجۆر و تویتیان داناوە کە دەتوانرێت تەنها بە یەک کلیک لەوێدا بڵاوبکرێتەوە و ڕاستەوخۆ ئامانجیان کەسایەتییە ناسراوەکانە.