لە کوردستان و ئەوروپا  شەهیدکردنی ناگیهان ئاکارسەل شەرمەزارکرا

لە وڵاتانی ئەوروپا چالاکی ناڕەزایەتی بۆ تیرۆر و شەهیدکردنی ناگیهان ئاکارسەل ئەنجامدرا، کە تیایدا دروشمەکانی " ژن، ژیان، ئازادی" دەوترایەوە و تیرۆرکردنی ئازادیخوازانیان ئیدانە و شەرمەزارکرد.

ناوەندی هەواڵ

لەسەر بانگەوازی تەژەکە TJK-E، کوردستانییەکان لە زۆرێک لە ناوەندەکانی ئەوروپا گردبوونەوە و ناڕەزایەتیان نیشاندا و شەهیدکردنی ئەندامی ناوەندی توێژینەوەی ژنۆلۆژیان شەرمەزار کرد.

 

لەسەر بانگەوازی بزووتنەوەی ژنانی کوردی لە ئەوروپا، کوردان دەڕژێنە سەر شەقامەکان بۆ ئیدانەکردنی شەهیدکردنی ناگیهان ئاکارسەل ئەندامی ناوەندی توێژینەوەی ژنۆلۆژی و سەرنووسەری گۆڤاری ژنۆلۆژی کە لە باشووری کوردستان شەهیدکرا، لە هۆڵەندا و بەلجیکا و فەرەنسا و ئەڵمانیا ژنان هاتنە مەیدان و دروشمەکانی ئازادیان دەوتەوە.

 

بەلجیکا

بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر بە شەهیدکردنی ناگیهان ئاکارسەل، ئەندامی ناوەندی توێژینەوەی ژنۆلۆژی، چالاکییەک لە بەردەم وێستگەی ناوەندی شەمەندەفەر لە برۆکسل، پایتەختی بەلجیکا بەڕێوەچوو، ئەم چالاکییە لەلایەن بزووتنەوەی ژنانی کوردی بەلجیکا ڕێکخرابوو و ژمارەیەکی بەرچاوی خەڵک بەشدارییان لە چالاکییەکەدا کرد.

 

لە چالاکییەکەدا وێنەکانی ناگیهان ئاکارسەل بەرزدەکرایەوە و دروشمەکانی "ژن، ژیان، ئازادی"، "بمرێت خیانەت" و "شەهیدان نامرن" بەبێ وەستان دووپات دەکرایەوە  و دەوڵەتی تورک ئیدانە کرا.

 

لە چالاکییەکەدا ئاماژە بەوە کرا کە تیرۆرکردنی ناگیهان ئاکارسەل ڕووداوێکی تاکەکەسی نیە و وتیان بۆ ماوەی چەندین ساڵە تیرۆرکردنی ئازادیخوازان دووبارە دەبێتەوە: "بەتایبەت لە ١٠ ساڵی ڕابردوودا دەوڵەتی فاشیستی تورک لە هەوڵی تیرۆرکردنی سەرکردەکانی شۆڕشی ژنان لە کوردستان دەدات، پەیوەندییەکی ڕوون هەیە لە نێوان تیرۆر و شەهیدکردنی ساکینە جانسز و هاوڕێکانی، کۆمەڵکوژی کۆبانێ لە ٢٣ی حوزەیرانی ساڵی ٢٠٢٠ کە سەرکردەکانی کۆنگرە ستار کرانە ئامانج و هەروەها تیرۆرکردنی هەڤاڵمان ناگیهان ئاکارسەل."

 

ناگیهان ئاکارسەل بە ٣٠ ساڵ خەبات و ناسنامەی وەک ڕۆژنامەنووس و نووسەر و ژنۆلۆژی لەلایەن کوردەوە ناسرابوو، بەهۆی کار و خەباتەکانیەوە لە باشووری کوردستان کرایە ئامانج.

 

ئەڵمانیا

کوردانی شاری کۆڵن لە ئەڵمانیا و لە شاری برێسلاوەر پلاتز دەستیان بە خۆپیشاندان کرد، چالاکییەکان بە سەرۆکایەتی ئەنجومەنی ژنانی ڤیەننا دەستیپێکردوو و ئیدانەی تیرۆرکردنی ژنان و ئازادیخوازنکرا.

 

شەهیدکردنی ناگیهان ئاکارسەل، ئەندامی ناوەندی توێژینەوەی ژنۆلۆژی و سەرنووسەری گۆڤاری ژنۆلۆژی، لە شاری هانۆڤەری ئەڵمانیا ئیدانە کرا، دوای خولەکێک ڕێزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدان، کوردان لەبەردەم هانۆڤەر هاوپتباهنهۆف کۆبوونەوە و وێنەی ناگیهان ئاکارسەلیان بەرزکردەوە و مۆمێکیان داگیرساند.

 

ئه‌نجومه‌نی گه‌لی هانۆڤه‌ر، ئه‌نجومه‌نی ڕووناکی ژنان له‌م چالاکییه‌دا به‌شدارییان کرد و وتارێکیان پێشکەش کرد کە ناوەڕۆکەکەی بەم شێوەیە بوو: "ئێمە ساتێکی زۆر بە ئازار دەژین، ئەمڕۆ حکومەتی هەرێمی کوردستان ژنێکی کوردی نەپاراست، بەڵکو سیخوڕ و سەربازانی دەوڵەتی تورک دەپارێزێت و دەشڵێن ئێمە کوردین، هەزاران نەفرەت لە ئێوە بەڕێوەبردن خیانەتکار و هاوبەشان، خەباتی ئێمە هەمیشە و لە هەموو شوێنێک، وەک لافاوێکی ڕژاو، ڕاناوەستێت و بەرەو پێشەوە دەڕوات، چالاکییەکە بە وتنەوەی دروشمەکانی "ژن ئازادی"، "بژی بەرخۆدانی گەریلا" و "بژی بەرخۆدانی ڕۆژهەڵات" کۆتایی هات."

 

فەڕەنسا

لە پاریسی پایتەختی فەرەنساش بە هەمان ئامانج چالاکییەک ئەنجامدرا، کوردان و بزووتنەوەی ژنانی کوردی فەرەنسا، لە گۆڕەپانی كۆمار كە یەكێكە لە قەرەباڵغترین ناوچەكانی پاریس كۆبوونەوە و بە وتنەوەی دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی" ناڕەزایییان دەربڕی بەو تیرۆرکردنەی کە لە باشووری کوردستان روویدا.

 

ژنان و خەڵکی کوردستان وێنەی ناگیهان ئاکارسەلیان بەدەستەوە گرت، بە زمانی فەرەنسی سروودیان لەسەر "ژن، ژیان، ئازادی" دەوتەوە و دروشمەکانی "ژن، ژیان، ئازادی" هەڵگرتبوو، لە کەسایەتی ناگیهان ئاکارسەل ساتێک وەستان بۆ ڕیزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدانی شۆڕش.

 

یوکسەل کۆچ هاوسەرۆکی کەجدەک، ڕایگەیاند کە دەوڵەتی تورکی فاشیست و ستەمکار لە پرۆسەیەکی زۆر ڕەخنەگرانەدا ئەم کۆمەڵکوژییەی ئەنجامداوە و وتی: " چونكه‌ ئه‌و شۆڕشه‌ی كه‌ له‌ رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له‌لایه‌ن ژنانه‌وه‌ رابه‌رایه‌تی ده‌كرێت، له‌گه‌ڵ پارادایمی رێبه‌ر ئاپۆ له‌ ئازادی ژن له‌ هه‌موو جیهاندا روویداوه‌، ئەو عەقڵە پیسەی کە ناگیهانی کردە ئامانج، لە ڕاستیدا ئازادی ژنی کردە ئامانج، پارادایمی ژنانی کردە ئامانج، ئەم هێرشە تاکەکەسی نیە بۆ سەر گەلی کورد کراوە کە ئازادی و دیموکراسی دەوێت، بەڵام با بزانن تا کۆتایی ئەم خەباتە بەردەوام دەبین و ئەنجام بەدەست دەهێنین. "