"دەیانەوێت بەپێی بەرژەوەندی خۆیان دیزاینی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بکەن"

زەلۆخ بەکر، هاوسەرۆکی دەستەی پەروەردەی کانتۆنی عەفرین سەبارەت بە پلانی زلهێزە هەژموونەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ڕایگەیاند، هەوڵدەدەن ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەپێی خۆیان دیزاین بکەن.

حەسنا محەمەد

 

شەهبا- لە ٤ی تشرینی یەکەمەوە دەوڵەتی تورک هێرشەکانی بۆ سەر ناوچەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا زیاد کردووە، لەم هێرشانەدا دەیان کەس گیانیان لەدەستدا کە منداڵیشیان تێدابوو، ژێرخانی ناوخۆییش کرانە ئامانج، زەلۆخ بەکر، هاوسەرۆکی دەستەی پەروەردەی کانتۆنی عەفرین-شەهبا، ڕایگەیاند، هێزە هەژموونخوازەکان لە هێرشەکاندا بەشدارن و دەیانەوێت بۆ لەناوبردنی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەپێی بەرژەوەندییەکانیان بە شەڕ و ململانێ دیزاینی ناوچەکە دابڕێژن.

 

زەلۆخ بەکر سەرخۆشی لە کەسوکاری شەهیدانی بۆردوومانەکانی دەوڵەتی تورکیا کرد و وتی: ئێمە لە کۆتایی سەدەی پەیمانی لۆزان نزیک دەبینەوە، بۆیە زلهێزە هەژموونخوازەکان کە بەشداریان لەم پەیماننامەیەدا کردبوو، جارێکی دیکە هەوڵیان دا بە شێوازی جیاواز دەستوەردان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بکەن و سیاسەتێکی نوێ بە پێی بەرژەوەندییەکانیان جێبەجێ بکەن، لە سەرەتای شەڕ و پێکدادانەکانی سووریاوە، دەوڵەتی تورکیا دەستەکانی بۆ خاکی سووریا درێژکردووە، بە ئامانجی لەناوبردنی گەلی کورد هێرشی کردە سەر دەستکەوتەکانی ئەم شۆڕشە، گەلی کورد لەم شۆڕشەدا هێڵی سێهەمی هەڵبژارد و بەرخۆدانیان کردم شۆڕشی بەهاری گەل لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا سەرکەوتوو بوو، تا ئێستاش وێرانکاری و تاڵانکردن لە هەموو ناوچەکانی سووریا بەردەوامە و لە هەموو لایەنەکانی ژیاندا دۆخێکی نائاسایش هەیە، بەڵام شۆڕش بۆ پاراستنی زمان، کولتوور، بوون و شوناس لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ئەنجامدرا.

 

"سیستمی خۆسەری بەپێی بەرژەوەندییەکانیان نەبووە"

زەلۆخ بەکر تیشکی خستەسەر بۆ سیستمی خۆسەری لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا و وتی: سیستمی ئیدارەی خۆسەری کە لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا دامەزراوە و هەموو پێکهاتەکانی لەخۆدەگرێت، خزمەت بە هێزە هەژموونەکان و بە پلەی یەکەم دەوڵەتی تورکیا ناکات، چونکە دەوڵەتی تورک دەوڵەتێکی داگیرکەرە و ساڵانێکە کوردستانی داگیر کردووە، دەیەوێت گەلی کورد بە ئازادی بمێنێتەوە. دەوڵەتی تورکیا مێژووی خۆی لەسەر خوێنی کورد بنیاد ناوە. ڕێکخستنی خەڵک لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا توڕەیی ئەردۆغان زیاتر دەکات، دەوڵەتی تورکیا لە چوارچێوەی ناوچەکانیدا قەیرانی ئابووری بەخۆیەوە دەبینێت و بۆ ئەوەی لەم قەیرانە ڕزگاری بێت، هەوڵ دەدات هێرشەکانی بۆ سەر ناوچەکانی دیکە ئەنجام بدات. ئەم هێرشانەی ئەم دواییە لە ناوچەکانی ئێمەدا هۆکاری ئەو وڵاتانەن کە دەستوەردان لە ململانێی سووریا دەکەن و ڕێگەیان داوە ناوچەکانی سووریا داگیربکرێن.

 

"بە بەرخۆدان جارێکی دیکە پلانی داگیرکەران پووچەڵ کرایەوە"

لە درێژەی قسەکانیدا زەلۆخ بەکر باسی لە هێرشەکانی دەوڵەتی تورک کرد بۆ سەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا کە خواستی هێزە هەژموونخوازەکان دەیانویست تا کۆتایی ساڵی ٢٠٢٣ جارێکی دیکە پشێوی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا دروست بکەن، بەڵام دژی ئەو هێرشانەی کە ئەنجام دراون، خەڵکی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا جارێکی دیکە خۆیان ڕێکخستەوە و بە بەردەوامی درێژەیان بە بەرخۆدان داوە، لە ئەنجامی ئەو هێرشانە قوربانی درا، ئامانجی سەرەکی ئەم هێرشانە گۆڕینی دیمۆگرافیای هەرێمە، ئەردۆغان دەیەوێت جارێکی دیکە خەونی عوسمانییەکان لە سووریا نوێ بکاتەوە، بەڵام گەل بە بەرخۆدان جارێکی تر پلانی داگیرکەرانیان پووچەڵ کردەوە.