دوو چالاکوان لە کۆنگرەی نادا: دەبێت بە یەکڕیزی و گفتوگۆ ڕووبەڕووی ڕژێمە ستەمکارەکان ببنەوە

لە پەراوێزی کۆنگرەی هاوپەیمانی نادا دوو چالاکوان جەختیان کردەوە کە گفتوگۆکانی ئەم کۆنگرەیە تیشک دەخاتەسەر ڕاستی ژنان لە ژێر دەسەڵاتە پاوانخوازەکان و ئەو ئازارانەی ڕۆژانە ڕووبەڕوویان دەبێتەوە.

سلێمانی

 

هاوپەیمانی نادا بە دروشمی "لەسەر بنەمای شۆڕشی ژنان بەرەو کۆمەڵگەیەکی دیموکراتیک"، یەکەمین کۆنگرەی دوای دامەزراندنی لە شاری سلێمانی بە بەشداری ٢٠٠ ژن لە ١٨ وڵاتی ناوچەیی و ئەفریقا و ئاسیا لە ١٥ی ئایار دەستپێکردو ئەمڕۆ بە هەڵبژاردن کۆتایی دێت.

 

لە کۆنگرەی هاوپەیمانی نادا باس لە پرسە هاوبەشەکان و ئازارەکانی ژنانی ئەفغانستان، ئێران، کوردستان، فەڵەستین و ناوچەکانی دیکەی جیهان کرا. چالاکوانان باسیان لەو دۆخە ستەمکارە کرد کە ژنان لەژێر دەسەڵاتە پاوانخوازەکاندا ڕووبەڕووی دەبنەوە، گرنگی ڕێکخستنێکی دەستەکۆمەڵەی بۆ ئایندەیەکی بەردەوام و ئازاد کردەوە. هاوکات دەنگی ژنانی ئێران و ئەفغانستان بە توندترین شێوە دەنگی دایەوە.

 

سەبارەت بە پێگەی ژنان لە ئەفغانستان، زۆیا ئەی، چالاکوانی مافەکانی ژنان وتی: لە ساڵی ٢٠٢١ەوە ژیان لە ئەفغانستان هاوشێوەی زیندانیکردنی ماڵەوە بۆ ژنانە، کچان بۆیان نییە لە دەرەوەی پۆلی پێنجەم بخوێنن. ژنان مافی کارکردنیان نییە، وەرزش بکەن، گەشت بکەن، لەگەڵ منداڵەکانیان بچنە پارک، یان تەنانەت چێژ لە سەرەتاییترین ئازادییە کەسییەکان وەربگرن".

 

ئاماژەی بەوەشکرد، زیندانیانی ژن لەژێر دەسەڵاتی تاڵیباندا لە بارودۆخێکی ترسناکدا دەژین، لەگەڵ ئەوەشدا کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بێباکە لەم کارەساتە. دەنگەکانمان سانسۆر دەکرێن و پشتگوێ دەخرێن. ئامادەبوونمان لەم کۆنگرەیەدا پەیامێک دەنێرێت کە ژنانی ئەفغانستان تەنیا نین. ئەو توندوتیژییەی کە بەرامبەر بە ژنانی کورد، فەڵەستینی، ئەفغانی و ئەفغانی و ژنانی دیکە لە سەرانسەری جیهان ئەنجام دەدرێت، پێکهاتەیەکی هاوبەشیان هەیە. ئەم ڕژێمە ستەمکارانە دەبێت لە ڕێگەی یەکێتی و گفتوگۆوە ڕووبەڕووی ببنەوە.

 

 

ڕۆزەرین کەمانگەر، بەرپرسی پەیوەندییە دیپلۆماسییەکان لە کۆمەڵەی ژنانی ئازادی ڕۆژهەڵاتی کوردستان "کژار" ئەو پرسانەی لە کۆنگرەکەدا باس کراون ڕوونکردەوە: کۆنگرەکە دوو ڕۆژ لەمەوبەر دەستیپێکرد، بە یاوەری وتاری کردنەوەی کۆنگرە، دواتر کۆبوونەوەی گفتوگۆی بەرهەمدار بەڕێوەچوو، بە بەشداری زیاتر لە ٢٠٠چالاکوان لە ١٩ وڵاتەوە، سەرنجی سەرەکی گفتوگۆکان لەسەر هەیکەلی کۆنگرەکەدا بوو". بیروبۆچوونی پیاوسالاری، جا چ لە یاسادا بێت، چ لە سیاسەتدا بێت، چ لە کۆمەڵگەدا بێت، یان لە نەریتی خێزانییەوە بێت، بەڵام ئەوەی ئەمجارە جیاواز بوو، ڕوانگەی ژنۆلۆژی بوو لەسەر پرسەکان، وەک ڕوانگەیەکی زانستی و فەلسەفی لە دڵی خەباتەکانی ژنانەوە کە دەتوانێت ڕێگا بۆ داهاتوویەکی جیاواز خۆش بکات.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، لەڕێگەی کۆبوونەوەکەمان لە کۆنگرەکەدا، سەرنجمان خستەسەر دۆزینەوەی چارەسەر، ڕێکخستنی دەستەکۆمەڵەی و پەرەپێدانی میکانیزمەکانی بەرگریکردن لە بەهاکان و شۆڕشەکان، کە ژنانی بەشداربووی ئێرانیش هەبوون، باسیان لە پرسەکانی پەیوەست بە چالاکوانانی ئێرانی بەندکراو لە زیندانەکاندا کردووە، وەک وریشە مورادی، پەخشان عەزیزی، زەینەب جەلالیان، کە ساڵانێکیان لە زینداندا بەسەر بردووە بەهۆی چالاکییەکانیان. دەڵێت: لەخۆمان پرسی، ئەگەر کارکردن بۆ یەکسانی تاوان نییە، بۆچی ئەو ژنانە سزای لەسێدارەدانیان بەسەردا دەسەپێنرێت، بۆ دەبێت دەنگی ژنانی ئێران بێدەنگ بکرێت؟".

 

جەختی کردەوە کە هەوڵەکانیان لەسەر دڵنیابوونە لەوەی کە پرسی دەستبەسەرکراوەکانی وەک وریشە مورادی، پەخشان عەزیزی، زەینەب جەلالیان تەنیا لە ئێراندا قەتیس نەبێت، بەڵکو لە ئاستی ناوچەییدا چارەسەر بکرێت، هەروەها هاوپەیمانی نادا چالاکییەکانی جێبەجێ دەکات، جگە لەوەی دیدگایەک بۆ دامەزراندنی دامەزراوەیەکی ناوچەیی دەخاتە ڕوو کە لایەنە پەیوەندیدارە جیاوازەکان بەیەکەوە ببەستێتەوە. پێویستە هاوپەیمانییەکی ژنان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست پێکبهێندرێت، هەوڵی فراوانکردنی بازنەی هاریکاری هاوبەش لە سەرانسەری سنوورەکان، پێشەنگایەتی هەوڵەکان بەرەو داهاتوویەکی هاوسەنگتر و یەکگرتووتر.