دەستپێشخەری نون بۆ ئازادی ڕێبەر ئۆجالان: پلانگێڕی کۆتایی نەهاتووە و ئیرادەی ئازادیش ناتوانرێت کۆنتڕۆڵ بکرێت

لە ساڵیادی پلانگێڕی نێودەوڵەتی بە ئامانجگرتنی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان، دەستپێشخەریی نون بۆ ئازادی ڕێبەر ئۆجەلان دووپاتی کردەوە کە دیالۆگ و ئاشتی و دیموکراسی بنەمای چارەسەرکردنی کێشەکانی ناوچەکەن.

ناوەندی هەواڵ

 

دەستپێشخەری نون بۆ ئازادی ڕێبەر ئۆجالان ئەمڕۆ ٩ی تشرینی یەکەم راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و یادی ئەو پیلانگێڕییە نێودەوڵەتییەی دژی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان کرد کە بە دەستگیرکردنی لە دوورگەی ئیمرالی لە تورکیا گەیشتە لوتکە.

 

لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە: ئەمڕۆ پلانگێڕی نێودەوڵەتی ڕێبەر ئۆجالان بە ئامانج دەهێنینەوە، هەوڵێکە بۆ بێدەنگکردنی دەنگێک کە بووەتە هۆکار، بۆ گۆشەگیرکردنی بیرێک کە سنوورە جوگرافییەکان تێدەپەڕێنێت، هەروەها گەمارۆدانی پڕۆژەیەک کە دیموکراسی و ئاشتی و ئازادی وەک ڕێگایەک بۆ دەرچوون لە بازنەی ململانێ و شەڕەکان پێشکەش دەکات.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەوان دەیانویست ڕێبەر ئۆجالان لە پشت دیوارەکانەوە زیندانی بکەن، بەڵام نەیانتوانی بیری زیندانی بکەن، دەیانویست دەنگی بێدەنگ بکەن، بەڵام لەبری ئەوە، گەیشتە گەلان و ژنان و گەنجان کە لە پرۆژەکەیدا بانگەوازێکیان بینی بۆ بونیادنانی ژیانێکی نوێ لەسەر بنەمای ئازادی و دادپەروەری و یەکسانی.

 

لە ڕاگەیەندراوەکەدا جەخت لەوە کراوەتەوە کە ٩ی تشرینی یەکەم تەنها یادەوەرییەکی پڕ لە ئازار نییە بۆ یادکردنەوە، بەڵکو بۆنەیەکە بۆ ئاشکراکردنی ڕاستی سیستمێکی نێودەوڵەتی کە بەپێی لۆژیکی بەرژەوەندی و مامەڵەکان بەردەوامە لە مامەڵەکردن لەگەڵ پرسی گەلان، لەکاتێکدا مافەکانی مرۆڤ و ئازادی و دیموکراسی بە بارمتەی حیساباتی سیاسی بەجێهێڵدراون.

 

لە درێژەدا هاتووە، لە هەڵوێستی ئێمەوە وەک ژن، بە ڕوونی دەڵێین: ژنان تەنیا تەماشاکەری مێژوو نابن، هەروەها قبوڵ ناکەن کە سنووری داهاتوویان بە بڕیاری زلهێزە باڵادەستەکان بکێشرێن، ئەو ژنانەی بەرەنگاری چەوساندنەوە و شەڕ و پەراوێزخستنەوە بوون، توانای ئەوەیان هەیە لە پێشەنگی خەباتی ئاشتی و ئازادی و کۆمەڵگەیەکی دیموکراسیدا بن.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، گۆشەگیرکردنی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان ناتوانێت چارەسەرێک بێت بۆ پرسێکی سیاسی، زیندانەکانیش ناتوانن بیرۆکەکان بوەستێنن، هەروەها گۆشەگیری ناتوانێت ئیرادەی گەل نکۆڵی لێبکات، تاکە ڕێگا بەرەو ئایندەیەکی سەقامگیر ڕێگای گفتوگۆ و چارەسەری سیاسی و دانپێدانانی مافەکانە، نەک سیاسەتی نکۆڵیکردن و گۆشەگیری و سەرکوتکردن. پرسەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ناتوانرێت چارەسەربکرێن و خوێنڕشتنی مرۆڤی بێتاوان ناتوانرێت بوەستێنرێت جگە لە بەردەوامبوون بە هەنگاوی جددی لە ڕێبازی پڕۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگەیەکی دیموکراسی و هەرشتێکی تر بە واتای نائارامی و شەڕی گەورەتر دێت کە باجەکەی لەلایەن گەل و ژن و چینە چەوساوەکانەوە دەدرێت.

 

لە کۆتاییدا دەستپێشخەری نون جەختی لەسەر باوەڕەکەی کردەوە کە خەبات بۆ ئازادی چالاکییەکی زوو تێپەڕ نییە و ئەو بیرەی لە خواستەکانی خەڵکەوە لەدایک بوون ناتوانرێت لە پشت مێزی دادگا بنێژرێن، ژنان لە هەموو گۆڕەپانەکانی خەباتدا، وەک هێزێکی بنەڕەتی لە ڕووبەڕووبوونەوەی نادادپەروەری و بونیادنانی داهاتوویەکدا دەمێننەوە کە لەسەر بنەمای کەرامەت و یەکسانی و دادپەروەری بونیاد بنرێت.