دانیشتووانی مەخموور: سەرکەوتنی پرۆسەکە بەندە بە ئازادی فیزیکی ڕێبەر ئاپۆ

دانیشتووان و خوێندکارانی کامپی مەخموور لە ساڵیادی پیلانگێڕی نێودەوڵەتی ٩ی تشرینی یەکەمدا بە ڕێپێوانێکی جەماوەری بەرەو دەروازەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕۆیشتن و پیلانەکەیان شەرمەزار کرد، داوای ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانیان کرد.

مەخموور

 

لە ٩ی تشرینی یەکەمی ساڵی ١٩٩٨ لەلایەن هێزە نێودەوڵەتییەکانەوە پیلانێک لەدژی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەستیپێکردو ڕێبەر ناچار بوو بەرەو سووریا بڕوات، دانیشتووان و خوێندکارانی کامپی مەخموور لە ساڵیادی پیلانگێڕیی ٩ی تشرینی یەکەمدا ڕێپێوانێکی جەماوەرییان ئەنجامداو هێزە پیلانگێڕەکانیان شەرمەزار کرد و داوای ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کوردیان کرد.

 

ڕێپێوانەکە لە دامەزراوەی بنەماڵەی شەهیدانەوە دەستیپێکرد و تا دەروازەی دامەزراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان بەردەوام بوو، لێرەدا لێدوانێک لەلایەن هەزار نەرەخی، هاوسەرۆکی ئەنجومەنی گەلی مەخموور درا.

 

پێش راگەیاندراوەکە خولەکێک بێدەنگی بۆ هەموو شەهیدانی ئازادی کوردستان بەڕێوەچوو. 

 

"ئامانجی پلانگێڕان’ لەناوبردنی ڕێبەرەکەمان بوو"

هەزار نەرەخی ڕوونی کردەوە کە چۆن ٢٨ ساڵ لەمەوبەر پلانەکەیان شەرمەزار کرد و بڕیاریان داوە جارێکی دیکە هەڵوێستی بەهێزی خۆیان نیشان بدەن و وتی: ئەو پلانەی لە ٩ی تشرینی یەکەمی ١٩٩٨ دەستیپێکرد، پلانی سەرەتایی نەبوو، پلانەکە لە ساڵی ١٩٩٦ دەستیپێکرد و ئامانجیشی لە ناوبردنی ڕێبەر بوو، شەهید زیلان سەرنجی ئەم پلانگێڕییەی دا و بۆ پووچەڵکردنەوەی چالاکییەکی خۆنەویستانەی ئەنجامدا. بەو پێیەی بیر و ئایدۆلۆژیای ڕێبەر ئاپۆ ڕزگاربوونێک بوو لە ستەم و چەوساندنەوە بۆ هەموو گەلان، پلانگێڕان دەیانویست ئەم بیرە گەشە نەکات و دەستیان بە پلانگێڕییەکە کرد.

 

"هەموو هێزی خۆیان بەکارهێنا بۆ گرتنی ڕێبەر"

هەزار نەرەخی سەرنجی بۆ ڕۆڵی زلهێزە نێودەوڵەتییەکان لە پیلانگێڕیی ٩ی تشرینی یەکەمدا ڕاکێشاو وتی: زلهێزە ئیمپریالیستەکان بە بینینی ئەوەی کە بیری ڕێبەر ئاپۆ بەربەستە لە بەردەم پڕۆژەکانیان بۆ لەناوبردنی گەلان، ویستیان ئەم بەربەستە نەهێڵن، هەموو دەسەڵاتی خۆیان بەکارهێنا بۆ گرتنی ڕێبەرو هەڕەشەیان لە سووریا کرد، ئامانجی پلانگێڕان لەناوبردنی گەلی کورد و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بوو لە ڕێگەی ڕێبەر ئاپۆوە.

 

"ئیرادەو باوەڕ جارێکی تر لە نێو گەلی کورددا سەری هەڵدا"

لە کۆتایی قسەکانیدا هەزار نەرەخی ئاماژەی بەوەدا کە سەدان کاری خۆنەویستانە بۆ پووچەڵکردنەوەی پیلانگێڕییەکە گیراوەتەبەرو وتی: ئەو شەهیدانەی دەیانوت ‘کەس ناتوانێ ڕۆژەکەمان تاریک بکات’ ئەڵقەیەکی ئاگرین و چالاکیی خۆنەویستانەیان لە دەوری ڕێبەر ئاپۆ پێکهێنا، ئیرادەو باوەڕ جارێکی دیکە لەناو گەلی کورددا هەڵکشایەوە، ئەم هێزە بەرەو خەباتێکی فراوانتر گەشەی کرد.