دەستدرێژی سێکسی نزیکی دوو ئەوەندە و نیو زیادی کردووە
بەپێی ئامارەکانی مانگی نۆی ئەمساڵ هەزار و ٥١٥ توندوتیژی بەرامبەر ژنان کراوە، حاڵەتەکانی دەستدرێژی سێکسی زیادی کردووە.

ناوەندی هەواڵ
بە پێی ئەو ئامارانەی ژنها لە بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان و خێزانی هەرێمی کوردستان دەستیکەوتووە، لە مانگی ئەیلولی ئەمساڵدا هەزار و ٥١٥ توندوتیژی بەرامبەر ژنان کراوە.
لە پارێزگای هەولێر ٦٤٤، دهۆک ٣٢٤، سلێمانی ٣٢٩، گەرمیان ١٢٣، ڕاپەڕین ٦٢ و سۆران ٣٣ توندوتیژی بەرامبەر ژنان تۆمارکراوە.
لەو ئامارانەی کە تۆمارکراون دەستدرێژی سێکسی بەراورد بە مانگی ئاب نزیکی دوو ئەوەندە و نیو زیادی کردووە، لە مانگی ئابدا ٩ حاڵەت بووە لە مانگی ئەیلولدا ٢٢ حاڵەت تۆمارکراوە، کوشتن ٦ حاڵەت، خۆکوشتن ٧، خۆسوتان ٦، هاوکات ١٤٧٤ سکاڵا تۆمارکراوە.
ت.پ